عەلی عەبدی ئارشیڤ - KHRN
دوو به‌ندكراو له ورمێ له‌سێداره دران
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٦ی گه‌لاوێژ، سزای لەسێداره‌دانی دوو به‌ندكراو به‌ناوه‌كانی عه‌لی عه‌بدی و ئه‌میرحسه‌ین قه‌هریانی، به‌تۆمه‌تی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست (قه‌تڵی عه‌مد)، له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی ورمێ جێبه‌جێ كرا.ڕۆژی ڕابردوو ئه‌م دوو به‌ندكراوه له‌به‌ندی ۱-۲ و به‌ندی لاوان بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كه‌یان بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی گواسترابوونه‌وه.
زیاترگواستنه‌وه‌ی چوار به‌ندكراو بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی بەمەبەستی سێدارەدان لە بەندیخانەکانی سنە و ورمێ
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، لە رۆژی ڕابردوووەتا ئێستا چوار به‌ندكراوی به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوکمی سێدارە ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌سه‌كه‌سیی به‌ندیخانه‌ەکان ورمێ و سنە كراون.شۆناسی یه‌كێك له به‌ندكراوانه بەندیخانەی ورمێ عه‌لی عه‌بدی له به‌ندی ۱-۲ ڕاگه‌یه‌ندراوه. به‌ندكراوه‌كه‌ی دیكه‌ش له به‌ندی لاوان‌دا گواستراوه‌ته‌وه كه هێشتا شۆناسی دیار نییه. هەروەها رۆژی ڕابردوو دوو بەندکراوی دیکە بە ناوەکانی سەعید محەممەدی‌فەر خەڵکی کرماشان و مورتەزا پیرخێزری خەڵکی سنە بەمەستی...
زیاتر