به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٦ی گه‌لاوێژ، سزای لەسێداره‌دانی دوو به‌ندكراو به‌ناوه‌كانی عه‌لی عه‌بدی و ئه‌میرحسه‌ین قه‌هریانی، به‌تۆمه‌تی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست (قه‌تڵی عه‌مد)، له‌ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی ورمێ جێبه‌جێ كرا.
ڕۆژی ڕابردوو ئه‌م دوو به‌ندكراوه‌ له‌به‌ندی ۱-۲ و به‌ندی لاوان بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كه‌یان بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی گواسترابوونه‌وه‌.