به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، لە رۆژی ڕابردوووەتا ئێستا چوار به‌ندكراوی به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوکمی سێدارە ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌سه‌كه‌سیی به‌ندیخانه‌ەکان ورمێ و سنە كراون.
شۆناسی یه‌كێك له به‌ندكراوانه بەندیخانەی ورمێ عه‌لی عه‌بدی له به‌ندی ۱-۲ ڕاگه‌یه‌ندراوه. به‌ندكراوه‌كه‌ی دیكه‌ش له به‌ندی لاوان‌دا گواستراوه‌ته‌وه كه هێشتا شۆناسی دیار نییه.
هەروەها رۆژی ڕابردوو دوو بەندکراوی دیکە بە ناوەکانی سەعید محەممەدی‌فەر خەڵکی کرماشان و مورتەزا پیرخێزری خەڵکی سنە بەمەستی سێدارەدان بۆ ژووری تاکەکەسی گواستراونەتەوە.
ئه‌م چوار به‌ندكراوه پێشتر به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ، ده‌ستبه‌سه‌ر و سزای سێدارەیان به‌سه‌ردا سه‌پابوو.
به‌رپرسانی زیندان به‌بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م به‌ندكراوەیان ڕاگه‌یاندووە ئه‌گه‌ر نه‌توانن ڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی قوربانییەكان به‌ده‌ست بهێنن ئه‌وا حوكمی ئێعدامی ئه‌و چوار به‌ندكراوه سبه‌ی به‌ره‌به‌یان جێبەجێ دەكرێت.