عەلی محەممەدی‌موقەدەم ئارشیڤ - KHRN

تشرینی دووه‌م 16, 2020

پێنج به‌ندكراوی سیاسیی كورد له‌ به‌ندیخانه‌كانی ورمێ و قۆچان بەردەوامن لە مانگرتنەکەیان

چوار به‌ندكراوی سیاسیی كورد به‌ ناوه‌كانی عه‌لی محه‌ممه‌دی موقه‌ده‌م، كه‌یوان ڕه‌شۆزاده‌، كامران قاسمی و ئومید سه‌عیدی له‌ ژووره‌ تاكه‌كه‌سییه‌كانی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی ورمێ و سه‌كینه‌ په‌روانه‌ له‌ به‌ندیخانه‌ی قۆچان، هێشتا مافی پێوه‌ندیگرتن له‌ گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌یان پێ نه‌دراوه‌ و له‌ مانگرتندان.  به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی كوردستان، سه‌كینه‌ په‌روانه،‌ به‌ندكراوی سیاسیی كورد كه‌ ڕۆژی ١٨ی گه‌ڵاڕێزان له‌ هه‌شته‌مین ڕۆژی مانگرتنه‌كه‌یدا لێوەکانی خۆی دووریبوویەوە، ڕۆژی ڕابردوو له‌ لایه‌ن...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 8, 2020

ورمێ؛ عەلی محەممەدی‌موقەدەم لە چوارەمین ڕۆژی مانگرتندا ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا

ئێوارەی ١٧ی گەڵاڕێزان عەلی محەممەدی‌موقەدەم، زیندانیی سیاسیی کورد کە لە ڕۆژی ١٤ی گەڵاڕێزانەوە بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست نەگواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە مانی لە خواردن گرتووە، بە فەرمانی بەرپرسانی زیندان ورمێ ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی کراوە.ئەم بەندکراوە سیاسییە پێشتر لە بەروای ١٩ی ڕەزبەردا بە دوورینەوەی لێوەکانی بۆ ماوەی حەفتەیەک مانی لە خواردن گرتبوو. ناوبراو بە هۆی ١٥ مانگ مانەوە لە ژووری تاکەکەسیدا تووشی نەخۆشیی شیزۆفرینیا...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 4, 2020

ورمێ؛ مانگرتنی بێ‌سنووری عەلی محەممەدی‌موقەدەم لە زینداندا

نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٤ی گەڵاڕێزان، زیندانیی سیاسیی کورد عەلی محەممەدی‌موقەدەم، بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرانبەر نەگواستنەوەیدا بۆ نەخۆشخانە، مانی لە خواردن گرت.سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆسیەی ئەم زیندانییە سیاسییە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «ڕۆژی ٢٢ی ڕەزبەر لقی ٢ی دادگای سەربازیی تاران لە دووتوێی نامەیەکدا کە بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێی ناردووە، بە لەبەرچاوگرتنی نەخۆشیی شیزۆفرینیای عەلی محەممەدی‌موقەدەم داوای کردووە ناوبراو بگوێزرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی دەروونپزیشکیی...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 11, 2020

ورمێ؛ عەلی محەممەدی‌موقەدەم لێوەکانی دوورییەوە و مانی لە خواردن گرت

زیندانیی کورد عەلی محەممەدی‌موقەدەم، ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕەزبەر بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرانبەر رێگیری ئیجرای ئەحکامی دادسەرای نیزامیی تاران لە ئازادبوونی، لێوەکانی دوورییەوە و مانی لە خواردن گرت.بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوابەدوای ئەوەی ناوبراو مانگرتنەکەی ئاشکرا کردووە، یەکسەر گواستراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی. ئەمە لە حاڵێکدایە کە پزیشکیی یاسایی بە فەرمی وتوویەتی دۆخی تەندروستیی عەلی محەممەدی‌موقەدەم بە جۆرێک نییە بتوانێ لە زینداندا...

زیاتر