فەخرەدین ئیبراهیمی ئارشیڤ - KHRN

فەخرەدین ئیبراهیمی، کوڕی مەحیەدین ئیبراهیمی، زیندانیی سیاسیی لەسێدارەدراوی کورد، سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا

لە ڕۆژانی ڕابردوودا فەخرەدین ئیبراهیمی، کوڕی ٢٢ ساڵانی مەحیەدین ئیبراهیمی، زیندانیی سیاسیی لەسێدارەدراوی کورد کە ڕۆژی ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠١ (١٦ی مارسی ٢٠٢٣) لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە درابوو، لە لایەن لقی ١١٣ی دادگای کەیفەریی دووی ورمێوە بە تۆمەتی «شکاندنی جامی دەرگای پاسەوانیی دادگای پیاچوونەوە» سزای ساڵێک بەندکران و ٢ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپاوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دادگای...

زیاتر

فەخرەدین ئیبراهیمی، کوڕی مەحیەدین ئیبراهیمی، زیندانیی سیاسیی لەسێدارەدراوی کورد، دەستبەسەر کرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٤ی خاکەلێوە (٣ی ئاوریل) فەخرەدین ئیبراهیمی، کوڕی مەحیەدین ئیبراهیمی، زیندانیی سیاسیی کورد کە لە ڕێکەوتی ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠١دا (١٧ی مارسی ٢٠٢٣) لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە درا، دوای بانگهێشتکران بۆ لقی ٩ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی ورمێ دەستبەسەر کراوە. فەخرەدین ئیبراهیمی دوای دەستبەسەرکران ڕەوانەی دەستبەسەرگەیەکی ئەمنیی ئەم شارە کراوە. ئەم هاووڵاتییە ١٩...

زیاتر