لوقمان پێشیار ئارشیڤ - KHRN

دوو هاووڵاتیی کورد بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانی بۆکان کران

لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی حەسەن مەردانی و لوقمان پیشیار بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٣ ساڵ بەندکران ڕەوانەی زیندانی ئەم شارە کراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕێکەوتی ١٠ی ڕێبەنداندا (٣٠ی ژانڤییە) ئەم دوو هاووڵاتییە بانگهێشتی بەردەم بەشی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای بۆکان کراون و بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٣ ساڵ بەندکران گوازراونەتەوە بۆ زیندانی ئەم...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە شەوی ڕابردوو ١٩ی گەلاوێژ (١٠ی ئاگۆست) ٢ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی حەسەن مەردانی و لوقمان پێشیار بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگیران و تۆمەتی سەر ئەم هاووڵاتییانە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان،لە مانگی ڕابردوودا (ژوەن و...

زیاتر