مۆحێبه‌ت مه‌حموودی ئارشیڤ - KHRN
ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و بڵاوبوونه‌وه‌ی دووباره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له به‌ندی ژنانی ورمێ: لانیكه‌م چوار به‌ندكراوی ژن تووشی نه‌خۆشیی كورۆنا بوون
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، چوار ژنی به‌ندكراو به ناوه‌كانی مۆحێبه‌ت مه‌حموودی، فاتمه میرابی، سیمین سه‌یدی و دنیا پیری، له ڕۆژانی ڕابردوودا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و به بێ ئەوەی هیچ پێڕاگه‌شتنێکی پزیشكی‌یان بۆ دابین بکرێت، بۆ یه‌كێك له ژووره‌كانی به‌ندی ژنانی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی ورمێوە گواستراونەتەوە.تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ڕۆژی ڕابردوو هه‌واڵێكی سه‌باره‌ت به ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی دووباره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له به‌ندی ژنانی به‌ندیخانه‌ی ورمێ...
زیاترورمێ؛ تەشەنەسەندن و بڵاوبوونەوەی دووباره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له به‌ندی ژنان
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، پێی ڕاگەیاندین کە ڤایرۆسی كۆرۆنا دیسانەوە له به‌ندی ژنانی زیندانی ورمێ‌دا بڵاو بۆتەوە و چه‌ندین به‌ندكراویش تووشی ئەم ڤایرۆسە بوون.ئه‌م سه‌رچاوه‌یە ئاماژەی بەوە دا کە ناوی یه‌كێك له زیندانییە تووشبووەکان مۆحێبه‌ت مه‌حموودییە کە حوکمی لەسێدارەدانی هەیە، ناوبراو له درێژه‌دا وتی: «له دوو حه‌فته‌ی ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك له به‌ندكراوانی به‌ندی ژنانی به‌ندیخانه‌ی ورمێ کە هەڵگری نیشانه‌كانی كۆرۆنا...
زیاتر