سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، پێی ڕاگەیاندین کە ڤایرۆسی كۆرۆنا دیسانەوە له به‌ندی ژنانی زیندانی ورمێ‌دا بڵاو بۆتەوە و چه‌ندین به‌ندكراویش تووشی ئەم ڤایرۆسە بوون.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یە ئاماژەی بەوە دا کە ناوی یه‌كێك له زیندانییە تووشبووەکان مۆحێبه‌ت مه‌حموودییە کە حوکمی لەسێدارەدانی هەیە، ناوبراو له درێژه‌دا وتی: «له دوو حه‌فته‌ی ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك له به‌ندكراوانی به‌ندی ژنانی به‌ندیخانه‌ی ورمێ کە هەڵگری نیشانه‌كانی كۆرۆنا بوون ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی زیندان كراون و ئەنجامی تاقیکارییەکانی کۆرۆنا بۆ دوو كه‌سیان پۆزەتیڤ بووە. به‌رپرسانی زیندان بە جێگای ئەوەی ئەم دوو ژنه به‌ندكراوه ره‌وانەی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان بکەن یان لانیكه‌م پێداویستی و چاوه‌دێریی پزیشکییان بۆ دابین بکەن، تەنیا نزیكه‌ی حه‌فتەیه‌ك له ژوورێکی تاكه‌كه‌سیدا قەره‌نتینە کراون».
به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یە، سەرەڕای ئەوەی دۆخی ته‌ندروستیی مۆحێبه‌ت مه‌حموودی و به‌ندكراوه‌كه‌ی‌تر خراپ و ناجێگیره، بەڵام به‌رپرسانی به‌ندیخانه قەناعەتیان بە دیاریکردنی دەوا و دەرمان لە لایەن پزیشکی نەخۆشخانەی زیندانەوە کردووە و ته‌نیا پاش تێپەڕینی یەک حەفتە و به‌بێ ته‌واوبوونی سووڕی چاره‌سه‌ر، ڕۆژی رابردوو دیسان گواستوونیانەوە بۆ نێو به‌ندی گشتی.
تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان له خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵدا رایگه‌یاندبوو کە ژنێکی به‌ندكراو به ناوی فاتمه عه‌لیزاده به نه‌خۆشیی كۆرۆنا له به‌ندی ژنانی به‌ندیخانه‌ی ورمێ گیانی له ده‌ست داوە.
ورمێ؛ تەشەنەسەندن و بڵاوبوونەوەی دووباره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له به‌ندی ژنان
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێران‌دا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوەلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ...
زیاتر بخوێنەوە