به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، چوار ژنی به‌ندكراو به ناوه‌كانی مۆحێبه‌ت مه‌حموودی، فاتمه میرابی، سیمین سه‌یدی و دنیا پیری، له ڕۆژانی ڕابردوودا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و به بێ ئەوەی هیچ پێڕاگه‌شتنێکی پزیشكی‌یان بۆ دابین بکرێت، بۆ یه‌كێك له ژووره‌كانی به‌ندی ژنانی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی ورمێوە گواستراونەتەوە.
تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ڕۆژی ڕابردوو هه‌واڵێكی سه‌باره‌ت به ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی دووباره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له به‌ندی ژنانی به‌ندیخانه‌ی ورمێ بڵاو كرده‌وه، به‌پێی ئه‌م هه‌واڵه موحێبه‌ت مه‌حموودی، یەک لەم به‌ندكراوانە، دوابه‌دوای تووشبوون به كۆرۆنا ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی زیندان كرا و ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌ك له ژووری تاكه‌كه‌سیدا بووه و دووباره گواستراوه‌ته‌وه بۆ به‌ندی گشتی.
له‌كاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێران‌دا، ڕێكخراوه‌كانی داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانیان لە بارودۆخی خراپی ته‌ندروستیی زیندانەکانی ئێران و مەترسییەکانی سەر به‌ندكراوان ئاگادار کردبۆوە و هۆشدارییان پێ دابوون. زیندانی ورمێ یه‌كێكە له زیندانه‌كانی ئێران كه دەوترێ تێیدا ژمارەیەکی زۆری زیندانی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، له مانگی گوڵانی ئه‌مساڵدا به‌ندكراوێك به‌ناوی فاتمه عه‌لیزاده له به‌ندی ژنانی زیندانی ورمێ‌دا به هۆی تووشبوونەوە به نه‌خۆشیی كۆرۆنا گیانی له ده‌ست داوه.
ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و بڵاوبوونه‌وه‌ی دووباره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له به‌ندی ژنانی ورمێ: لانیكه‌م چوار به‌ندكراوی ژن تووشی نه‌خۆشیی كورۆنا بوون
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێران‌دا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوەلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ...
زیاتر بخوێنەوە