مێهران ئارشیڤ - KHRN

ئه‌یلول 10, 2023

کوژرانی عەقیدێکی سوپای پاسداران لە کاتی دەربڕینی ناڕەزایی لە بەردەم بنکەی فەرماندەیی سوپادا

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە عەقید (سەرهەنگ)ێکی سوپای پاسداران بە ناوی محەممەد مێهردادی، خەڵکی شاری مێهرانی پارێزگای ئیلام، لە ڕێکەوتی ١٤ی خەرماناندا (٥ی سێپتامبەر) دوای ئەوەی بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی چووەتە بەردەم بنکەی فەرماندەیی سوپای پاسارانی شۆڕشی ئیسلامی لە تاراندا، بە دەسڕێژی پاسەوانی یەکێک لە فەرماندە بەرزەکانی سوپا کوژراوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەیەوە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «محەممەد...

زیاتر

مێهران؛ كوژرانی سێ هاووڵاتی و برینداربوونی كه‌سێكی‌تر بە ته‌قینه‌وه‌ی مین

به‌ پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٧ی پووشپه‌ڕ، سێ هاووڵاتیی خه‌ڵكی شارۆچکەی "ئیسلامییه"‌ی مێهران، سه‌ر به ‌پارێزگای ئیلام، به‌ ناوه‌كانی هادی ئومیدی، سەلیم تاراس و چراغ عه‌بدی له ‌كاتی كۆكردنه‌وه‌ی ورده‌ئاسن له‌ به‌رزاییه‌كانی «که‌لەقه‌ندی»ی ئه‌م شاره،‌ به ‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه‌ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌. هه‌ر له‌م ڕووداوه‌دا هاووڵاتییه‌كی كوردی دیكەیش به ‌ناوی مێهدی ئومیدی به‌ سەختی بریندار بووه ‌و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی...

زیاتر
كانونی دووه‌م 19, 2020

تەقینەوەی مین لە شاری مێهرانی ئیلام دوو برینداری لێکەوتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکای مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٨ی بەفرانبار / ٠١.١٨، تەقینەوەی مین لەسەر ڕێگای بلدۆزەرێکی ناوەندی پاککردنەوەی مین لە شاری مێهران دوو برینداری لێکەوتەوە. سەرچاوەیەک لە شاری مێهران لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گوتی: "بەهۆی تەقینەوەکەوە کارمەندێکی ناوەندی پاککردنەوەی مینی شاری مهران بە ناوی حوجەت کارگەر برینداربوو. هەروەها شۆفێری بلدۆزەرەکەش تووشی شەپۆلی دەنگی تەقینەوەکە بووە". جێگەی ئاماژەیە کە تەقەینەوەی مینە چێندراوەکانی سەردەمی...

زیاتر