مەترسیی دیپۆرتکردنەوەی پەناخوازی سیاسیی کورد ئارشیڤ - KHRN

تشرینی دووه‌م 4, 2023

مەترسیی دیپۆرتکردنەوەی زانیار عەزیزنژاد، پەناخوازی سیاسیی کورد لە تورکیا

زانیار عەزیزنژاد، پەناخوازی سیاسیی کوردی خەڵکی سەقز، لە نزیکەی چوار مانگ لەمەوپێشەوە لە تورکیا دەستبەسەر کراوە و براوەتە کەمپی «کووچەلی»ی ئەم وڵاتە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، زانیار عەزیزنژاد ڕۆژی ١٣ی پووشپەڕی ئەمساڵ (٤ی جولایی ٢٠٢٣) لە کاتێکدا کە دەیویست لە تورکیاوە بەرەو ئەورووپا بپەڕێتەوە، لە نزیک شاری ئەستەنبول لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی ئەم وڵاتەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ کەمپی...

زیاتر
ئه‌یلول 12, 2023

ئەمیر کەهریزی، پەناخوازی سیاسیی کورد، لە کەمپی شاری ئاگریی تورکیا مانی لە خواردن گرت

ئەمیر کەهریزی، پەناخوازی سیاسیی خەڵکی کرماشان کە لە ڕەکەوتی ٣ی خەرمانانەوە لە کەمپی شاری ئەدێرنەی تورکیاوە گوازراوەتەوە بۆ کەمپێک لە شاری ئاگری لە سنووری ئێران و تورکیادا، وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست مەترسیی دیپۆرتکردنەوەیدا بۆ ئێران، لە ڕۆژی ١٨ی خەرمانانەوە (٩ی سێپتامبەر) مانی لە خواردن گرتووە. شەهلا چورکە، هاوژینی ئەم پەناخوازە سیاسییە، لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا ڕایگەیاند کە هاوژینەکەی ڕۆژی ڕابردوو لە پێوەندییەکی...

زیاتر