پارتی کرێکارانی کوردستان ئارشیڤ - KHRN
سەپاندنی کەشی ئەمنی بەسەر ناوچە سنوورییەکانی سەڵماسدا و تۆپبارانکردنی بەرزاییەکان لە لایەن سپای پاسدارانەوە
لە یەک حەفتەی ڕابردوو و لە هەندێ ناوچەی شاخاویی سەڵماس وەک «سارای چیچەک»، «خدرشە» و «سەرهەڵان»دا کە شوێنی ئاژەڵداریی دانیشتووانی گوندەکانی ناوچەکەیە، هێزەکانی سپای پاسداران دەستیان داوەتە ئازاردانی هاووڵاتییانی کورد. هەروەها لە پێنجشەممە ١٦ی پووشپەڕ (٧ی جولای)ـەوە و دوابەدوای تێکهەڵچوونی نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پ.ک.ک) لە نزیک گوندی «ماتەخرپە»ی سەڵماس، کەشێکی قورسی ئەمنی باڵی بەسەر ئەم ناوچانەدا کێشاوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار...
زیاترئەندامێکی برینداری پارتی کرێکارانی کوردستان هێشتا لە دەستبەسەرگەی سپای پاسدارانی ورمێدایە
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی تورکیا کە لە کۆتایی خەرمانانی ئەمساڵەوە دوای تێکهەڵچوونێک لە نێوان تیمێک لە هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پکک) و هێزە سنوورپارێزەکانی ئێراندا بە هۆی بەرکەوتنی چەند گوللەیەکەوە بریندار ببوو و دەستگیر کرابوو، بەبێ دابینکردنی خزمەتگوزاریی پزیشکی هێشتا لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ورمێدایە. لە ڕێکەوتی ٢٤ی گوڵاندا تیمێکی چەندکەسی لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان...
زیاتر