پەناخوازی سیاسیی کورد ئارشیڤ - KHRN

كانونی یه‌كه‌م 24, 2023

مەهیار ئەحمەدی، پەناخوازی سیاسیی کورد، لە لایەن دادگایەکی تورکیاوە سزای شەش ساڵ و سێ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

مەهیار ئەحمەدی، چالاکی ژینگەپارێز و زیندانیی سیاسیی پێشوو کە ڕۆژی ٢١ی خەرمانانی ئەمساڵ (١٢ی سێپتامبەری ٢٠٢٣) لە سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانی ئەو وڵاتەوە دەستبەسەر کرا، لە لایەن دادگایەکەوە لە شاری هەکاریدا بە تۆمەتی «ئەندامبوون لە حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا» سزای شەش ساڵ و سێ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم چالاکە ژینگەپارێزە...

زیاتر
ئاب 30, 2020

بەیاننامەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بۆ پشتگیریکردنی مافی پەنابەریی ئەنوەر نیلووفەری و پاناخوازانی دیکە

زیاتر لە دوو مانگە پەناخوازێکی کوردی ئێرانی بە ناوی ئەنوەر نیلووفەری لە بەردەم نووسینگەی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان مانی لە خواردن گرتووە، بەڵام بە داخەوە تا ئێستا هیچ کاربەدەست، ڕێکخراو و دەوڵەتێکی پێوەندیدار و بەرپرس هەنگاوێکی کرداریی بۆ قبووڵکردنی داوای پەنابەری و گواستنەوەی ناوبراو بۆ وڵاتێکی ئەمنی سێهەم هەڵنەگرتووە.ئەنوەر نیلووفەری لەسەر دوایین بارودۆخی خۆی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان وت: «من لە...

زیاتر
شوبات 1, 2020

دوایین ڕەوشی دوو پەناخوازی سیاسیی کورد کە لە تورکیاوە بۆ ئێران سنوورداش کراونەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، "عادڵ بەهرامی"، پەناخوازی سیاسیی کورد کە ڕۆژی ٥ی بەفرانبار / ٢٠١٩.١٢.٢٧، لە تورکیاوە بۆ ئێران سنوورداش کرابووەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە بەندیخانەی شاری "خۆی"ەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕەوانەکراوە، هەروەها "عادڵ موکەرەم" پەناخوازێکی سیاسیی کورد دیکە کە لە کۆتاییەکانی مانگی سەرماوەزدا / ٢٠١٨.١٢ هەر بەو شێوەیە سنوورداش کرابووەوە لە ٢٠ ڕۆژ پێش ئێستاوە لە بەندیخانەی شاری...

زیاتر