کوشتنی هاووڵاتیانی کورد ئارشیڤ - KHRN
کوژرانی هاووڵاتییەکی کورد لە ژێر ئەشکەنجە لە دەستبەسەرگەی هێزی ئینتیزامیی کرماشاندا
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شارۆچکەی نەوسوودی پاوە بە ناوی پەیام عەبدی کە چەند ڕۆژێک لەمەوپێش بە «تۆمەتی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان»ـەوە لە لایەن پۆلیسی هێزی ئینتیزامیی شاری کرماشانەوە دەستبەسەر کرابوو، لە ژێر ئەشکەنجە و لە دەستبەسەرگەدا کوژراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی بەفرانبار (٩ی ژانڤییە) ئەندامێکی پۆلیسی ئینتیزامی بە تەلەفۆن پێوەندیی بە بنەماڵەی پەیام عەبدییەوە کردووە و پێی ڕاگەیاندوون...
زیاترکوژرانی هاووڵاتییەک بە دەسڕێژی هێزەکانی کەلانتەریی پۆلیس لە کرماشان
چەند کاتژمێرێک لەمەوپێش هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی عەلی نەزەری لە چوارڕیانی سەرەکیی گەڕەکی «جافرئاوا»ی کرماشاندا کەوتە بەر دەسڕێژی هێزەکانی کەلانتەریی پۆلیس و گیانی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کاتژمێر ٢٠ی شەوی چوارشەممە ٣ی پووشپەڕ (٢٦ی جولای) هێزەکانی کەلانتەریی جافرئاوا لە چوارڕیانی سەرەکیی ئەم گەڕەکەدا کەوتنە ڕاوەدوونانی ئەم هاووڵاتییە کە پێشتر لە دۆسیەیەکی یاساییدا بە تۆمەتی «تێکهەڵچوون و بریندارکردن»...
زیاترخۆی؛ کوژرانی هاووڵاتییەکی کورد لە ئاکامی ڕاوەدوونانی هێزە ئینتزامییەکاندا
ڕۆژی ڕابردوو ٢٠ی ڕێبەندان هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی بێهزاد هاشمی ئەسڵ کە دوو ڕۆژ پێشتر لە ئەنجامی تەقەی هێزە ئینتزامییەکاندا ئۆتۆمبیلەکەی وەرگەڕابوو و بە قورسی بریندار ببوو، لە نەخۆشخانەی خۆی گیانی لەدەست دا. سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: “شەوی شەممە ١٨ی ڕێبەندان، هێزە ئینتزامییەکان لە جادەی خۆی بۆ ماکۆدا کەوتبوونە دوای ئۆتۆمبیلی ئەم هاووڵاتییە کوردە و تەقەیان لێ...
زیاترزهنجان؛ كوژرانی دوو هاووڵاتیی كورد به تهقهی هێزه چەکدارەکانی ئێران
حهفتهی ڕابردوو دوو هاووڵاتیی كورد به ناوهكانی عهلی ئهشرهفیان و باران باشام، لە ئۆتۆتبانی زەنجاندا کەوتنە بەر تهقهی هێزەكانی بەشی ڕووبەڕووبوونەوەی کاڵای قاچاخ و گیانیان لە دەست دا.کەسێکی نزیك لە بنەماڵەی ئهم دوو هاووڵاتییهی خهڵكی شاری «یولەگردی» شاری شوت سهر به پارێزگای ئازهربایجانی ڕۆژئاوا، دوای ڕاگەیاندنی ئهم ههواڵه به تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، وتی: ڕۆژی یهكشهممه ٢٦ی گهلاوێژ عهلی ئهشرهفیان و بارام باشام لە...
زیاتر