کوشتنی کاسبکارانی کورد ئارشیڤ - KHRN
کوژرانی کاسبکاری کورد کاوان ئەمجەدینیا بە دەسڕێژی هێزە ئینتیزامییەکان لە سەردەشت
ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕەشەمە (٢٧ی فێبرییە) هێزە ئینتیزامییەکان لە گوندی «ساوان»ی شاری سەردەشت دەسڕێژیان لە ئۆتۆمبیلێک کردووە کە لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا کاسبکارێکی کورد بە ناوی کاوان ئەمجەدینیا کوژراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزەکانی ناو خاڵی پشکنینی گوندی «ساوان»ی سەردەشت لە کاتێکدا کەوتوونەتە دوای ئۆتۆمبیلی کاوان ئەمجەدینیا و پاشان دەسڕێژیان لێ کردووە کە ئۆتۆمبیلەکە هەڵگری هیچ کاڵایەکی بیانی نەبووە. لە...
زیاترکوژران و برینداربوونی دوو کاسبکاری سەرسنوور بە دەسڕێژی هێزە چەکدارەکان
ڕۆژی ڕابردوو ١٣ی خاکەلێوە (٢ی ئاوریل) دەستەیەک لە کاسبکارانی سەرسنوور لە ناوچەی «گادر»ی شاری شنۆی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزە چەکدارەکان کە بووە هۆی کوژرانی هاووڵاتییەک بە ناوی عەینوڵڵا قادرنژاد. هەروەها هاووڵاتییەکی تریش بە ناوی محەممەدلەتیف خالیدی بریندار بووە و دوو هاووڵاتیی تریش لە لایەن ئەم هێزانەوە دەستبەسەر کراون. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ئەو هێزە چەکدارانەی...
زیاترمهشههد؛ كوژرانی كاسبكارێكی كورد به تهقهی هێزی ئینتزامی
بهپێی زانیارییهكانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی شهممه ٨ی سهرماوهز هێزی ئینتزامی له یهكێك له جادهكانی نزیك مهشههد، ئۆتۆمبیلی كاسبكارێكی كوردی خهڵكی سهقزیان به گومانی ههڵگرتنی باری قاچاخ دایه بهر دەسڕێژ و شۆفیری ئۆتۆمبیلەکە بە ناوی سیامهك كهریمی گیانی لەدەست دا، ناوبراو تهمهنی ٣٠ ساڵ و باوكی منداڵێك بووه. ئهم كاسبكاره كورده له حاڵێكدا کوژراوه كه هیچ جۆره بارێك لە ئۆتۆمبیلەکەیدا نهبووه. ئەو هێزانە دوای...
زیاترکاسبکارێکی کورد لە ناوچە سنوورییەکانی شنۆ کوژرا
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی ڕابردوو هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی سنووریی "بێموزەڕەتە"ی سەربە شاری شنۆ تەقەیان لە کاسبکارێکی کورد کردووە و کوشتویانە. سەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە شنۆ ئاشکرایان کرد کە ناوی ئەو کاسبکارە "عەزیز مەعروفی" بووە و باوکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی "بێموزەڕەتە" بووە. دەگوترێت هێزە سەربازییەکان پاش کوشتنی ئەو کاسبکارە، تەرمەکەیان بەجێهێشتووە و خۆیان لەو ناوچەیە دوور کەوتوونەتەوە. بەگوێڕەی...
زیاتردوو کۆڵبەر و کاسبکار گیانیان لە دەستدا و دووانی دیکە برینداربوون
ڕۆژی ڕابردوو کاسبکارێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە سەقز کوژراوە، هاوکات کۆڵبەرێک لەکاتی کۆڵبەریدا تووشی جەڵتەی دڵ بووە و گیانی لە دەستداوە. هەروەها لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت و پیرانشار دراونەتە بەر دەستڕێژی گولـلەی هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی و برینداربوون. بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٥ی سەرماوەز / ١١.٢٥، کاسبکارێک بەناوی "ناسح ئازەرپور" لەناوچەی سنووریی "سەیف"ی سەربە سەقز کراوەتە...
زیاتردوو کاسبکار پاش دەستبەسەرکران لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی سنووری کۆماری ئیسلامییەوە کوژران
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ٢ی سەرماوەز / ١١.٢٣، هێزەکانی پاسەوانی سنووری کۆماری ئیسلامی لە ناوچە سنوورییەکانی شنۆ دوو کاسبکاری کورد بە ناوەکانی "ناسر مورادپور" و "سمکۆ قادرنیا"یان دەستبەسەرکردووە و پاش ئەشکەنجەیەکی دڕندانە بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوشتوویانن و تەرمەکانیشیان هەڵداوەتە ناو ڕووبارێکی ئەو ناوچەیەوە. هاوڵاتییەکی دانیشتووی ئەو ناوچەیە لەو بارەیەوە بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دووا و گوتی: "ئە دوو کاسبکارە ڕۆژی ٢٨ی...
زیاترکاسبکارێکی کورد لە پیرانشار کوژرا
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی، کە هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە بنکەی "بەنگین خان"ی سەر بە پیرانشار رۆژی ٢٣ی خەزەڵوەر/ ١١.١٤ پۆلێک کۆڵبەر و کاسبکاری کوردیان لە بەرزاییەکانی "هەڵگورد" داوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و لە ئاکامدا کاسبکارێکی کورد کوژراوە. ئەم کاسبکارە ناوی "کامران بیانەک"، تەمەن ٢٦ ساڵ، سەڵت و خەڵکی ئاوایی کۆنە خانێی پیرانشار بووە. بە پێی ئەو ئامارانەی لەلایەن تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانەوە کۆکراونەتەوە، لە سەرەتای مانگی...
زیاترکاسبکارێک لە جوانڕۆ کوژرا
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی، پاشنیوەڕۆی رۆژی ١ی خەزەڵوەر/ ١٠.٢٣ ئوتۆمبێلی هاوڵاتییەک بە ناوەی "نامدار ساڵح زادە"، پاش ئەوەی هێزەکانی "ئیدارەی بەرەنگاربوونەوەی نەهێشتنی شتوومەکی قاچاخ" کەوتوونەتە شوێنێ، لە دەروازەی چوونەژوورەوەی شاری جوانڕۆ وەرگەڕاوە. بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەم کاسبکارە پاش وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەی گیانی لە دەست داوە. بە وتەی شایەتحاڵێک، هێزەکانی ئیدارەی بەرەنگاربوونەوەی شتوومەکی قاچاخ سەرەڕای ئەوەی زانیویانە باری ئەم کاسبکارە مێوژ بووە، کەوتوونەتە شوێنی و سەرەنجام بە رۆکردنی بزمار لەسەر جادەکە بوونەتە هۆی وەرگەڕانی ئوتومبێلەکەی.
زیاتر