کوشتنی هاووڵاتییانی مەدەنی ئارشیڤ - KHRN
کوژرانی کاسبکاری کورد کاوان ئەمجەدینیا بە دەسڕێژی هێزە ئینتیزامییەکان لە سەردەشت
ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕەشەمە (٢٧ی فێبرییە) هێزە ئینتیزامییەکان لە گوندی «ساوان»ی شاری سەردەشت دەسڕێژیان لە ئۆتۆمبیلێک کردووە کە لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا کاسبکارێکی کورد بە ناوی کاوان ئەمجەدینیا کوژراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزەکانی ناو خاڵی پشکنینی گوندی «ساوان»ی سەردەشت لە کاتێکدا کەوتوونەتە دوای ئۆتۆمبیلی کاوان ئەمجەدینیا و پاشان دەسڕێژیان لێ کردووە کە ئۆتۆمبیلەکە هەڵگری هیچ کاڵایەکی بیانی نەبووە. لە...
زیاترکوژرانی دوو هاووڵاتیی کورد بە ئەشکەنجە و دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکان لە ورمێ و سنەدا
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کاوە گەوێڵی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە، بە دەسڕێژی هێزەکانی پۆلیسی ئینتیزامی لە شەقامێکی ئەم شارەدا و مەنسوور سڵامەت، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «پسان»ی ورمێ، لەژێر ئەشکەنجەدا لە دەستبەسەرگەی پۆلیسی ئەمنییەت، کوژراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٦ی بەفرانبار (٢٧ی دیسامبەر) مەنسوور سڵامەت، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «پسان»ی ورمێ، دوای هێرشکردنی هێزەکانی پۆلیسی ئەمنییەت بۆ سەر ماڵەکەی، بە...
زیاترگیانبەختکردنی مەنسوور کەریمیان، فیلمسازی خەڵکی سنە، لە بۆردومانەکانی ئەرتەشی تورکیادا
مەنسوور کەریمیان، فیلمسازی خەڵکی سنە کە بۆ ئەنجامدانی پرۆژەیەکی فیلمسازی سەفەری ڕۆژئاوای کوردستانی کردبوو، لە ئەنجامی بۆردومانەکانی ئەرتەشی تورکیادا گیانی بەخت کرد. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی شەممە ٢ی بەفرانبار (٢٣ی دیسامبەر) لە ئەنجامی هێرشی درۆنیی ئەرتەشی تورکیادا بۆ سەر شوێنی حەوانەوە و ژیانکردنی مەنسوور کەریمیان لە شاری دێرکی ڕۆژئاوای کوردستان، ئەم فیلمسازە کوردە گیانی بەخت کردووە. ڕێوڕەسمی پرسە و یادکردنەوەی...
زیاترسوهراب ڕەحمەتی، چالاکی سیاسی و ئەندامی سەندیکای پارێزەرانی هەرێمی کوردستان، کەوتە بەر پەلاماری چەکدارییەوە
شەوی پێنجشەممە ٢٥ی گەڵاڕێزان (١٦ی نۆڤامبەر) سوهراب ڕەحمەتی، چالاکی سیاسی و ئەندامی سەندیکای پارێزەرانی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر کەوتە بەر پەلاماری چەکدارییەوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم ئەندامەی سەندیکای پارێزەرانی هەرێمی کوردستان لە چەند ساڵی ڕابردوودا ئەرکی پارێزەریی ژمارەیەک دۆسیەی پێوەندیدار بە تیرۆری چالاکانی سیاسیی کوردەوە لە هەرێمی کوردستانی گرتبووە ئەستۆ و چەندین جار لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانی کۆماری...
زیاترکوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە
نیوەڕۆی سێشەممە ٢ی گەڵاڕێزان (٢٤ی ئۆکتۆبەر) کۆڵبەرێک بە ناوی موحسین عەبدوڵڵاهی لە ناوچەی سنووریی «کێلە»ی شاری بانەی پارێزگای کوردستان بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان کوژراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم کۆڵبەرە ٣٥ ساڵەیە نیوەڕۆی سێشەممە لە کاتی ڕۆیشتندا بۆ کۆڵبەری لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کەوتووەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و دەسبەجێ گیانی لە دەست داوە. تەرمی ئەم کۆڵبەرە لە...
زیاترکوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسرێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە مەریوان
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی ڕەزبەر (١٨ی ئۆکتۆبەر) کۆڵبەرێکی ٣٤ ساڵان بە ناوی فەرید وەتەنی ڕەسوول لە ناوچەی سنووریی «دەرەوەران»ی شاری مەریوانی پارێزگای کوردستان کەوتە بەر دەسرێژی هێزە سنوورپارێزەکان و گیانی لە دەست دا. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی «دەرەوەران»ی مەریوان لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت دەسڕێژیان لەم کۆڵبەرە کردووە و دەسبەجێ کوشتوویانە. دەوترێت...
زیاترکوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە
بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی هەینی ٧ی ڕەزبەر (٢٩ی سێپتامبەر) هێزە سنوورپارێزەکان لە نزیک ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و لە مەودای نزیکەوە دەسڕێژیان لە گرووپێک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی محەممەد خالیدی، خەڵکی گوندی «چی چۆڕان»ی ناوچەی نەنۆری بانە، کوژراوە. تەرمی ئەم کۆڵبەرە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە و تا ئێستا ڕادەستی...
زیاترگوشاری دامودەزگا ئەمنییەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێوڕەسمی ساڵیادی گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شارەکانی کرماشان، ورمێ، دیواندەرە و پیرانشاردا
ئەمڕۆ ٢٩ی خەرمانان (٢٠ی سێپتامبەر) یەکەمین ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی مینوو مەجیدی، ڕەزا شەهپەڕنیا، فەرجاد دەروێشی، موحسین محەممەدی و زەکەریا خەیاڵ، لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شارەکانی کرماشان، ورمێ، دیواندەرە و پیرانشار بوو. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنی و چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بە ئامادەبوونی بەربڵاو لەو شوێنانەدا کە پێشتر بنەماڵەی ئەم گیانبەختکردوانە بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ساڵیادیان دەسنیشانیان کردبوو، ڕێگرییان...
زیاترهەوڵی حکومەت بۆ شاردنەوەی تاوان؛ ڕاپۆرتێک لەسەر ڕەوتی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینی
ژینا ئەمینی، لەدایکبووی ٣٠ی خەرمانانی ١٣٧٩ (٢٠ی سێپتامبەری ٢٠٠٠) لە شاری سەقز، لە کاتی گیانلەدەستداندا تەنها ٢٢ ساڵی تەمەن بوو. ژینا ڕۆژی ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠١ (١٣ی سێپتامبەری ٢٠٢٢) لە شەقامێکی تاراندا لە لایەن دەوریەی ئیرشادەوە بە لێدان و بێڕێزی دەستبەسەر کرا و سێ ڕۆژ دواتر لە ڕێکەوتی ٢٥ی خەرماناندا (١٦ی سێپتامبەر) بە هۆی ئەو زەبرانەوە کە لە ئەنجامی لێدانی هێزەکانی پۆلیسدا بەر سەری کەوتبوو...
زیاتر