کوێستانی شاهۆ ئارشیڤ - KHRN
تۆپبارانکردنی کوێستانی شاهۆ لە لایەن سوپای پاسدارانەوە
سوپای پاسداران بۆ دووەم ڕۆژ درێژەی بە تۆپبارانکردنی کوێستانی شاهۆ لە نزیک گوندەکانی «تەنگیوەر» و «پاڵنگان»ی شاری کامێرانی پارێزگای کوردستان داوە و ئەمەیش بووەتە هۆی شێواندنی بەشێکی گەورە لە ژینگەی ئەم ناوچە کوێستانییە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٩ی ڕێبەندان (٢٩ی ژانڤییە) هێزەکانی سوپای پاسداران لە دەوروبەری گوندەکانی «تەنگیوەر» و «پاڵنگان»ی کامێران لە داوێنی کوێستانی شاهۆ جێگیر کران و...
زیاترگوللەبارانکردنی کوێستانی شاهۆ لە لایەن سوپای پاسدارانەوە
هێزەکانی سوپای پاسداران لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە دەستیان داوەتە گوللەبارانکردنی هەندێ بەشی کوێستانی شاهۆ لە دەوروبەری گوندی «لۆنی سادات»ی کامێران و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە دەنگی تەقە لەم ناوچە شاخاوییەوە دەبیسرێت. سوپای پاسداران هەروەها هاتوچۆکردنی هاووڵاتیانی بۆ ئەم کوێستانە بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ قەدەغە کردووە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی بەفرانبار (٧ی ژانڤییە) هێزەکانی سوپای پاسداران لە گوندی...
زیاتر