کەیهان موکەڕم ئارشیڤ - KHRN
زیندانیی سیاسیی کورد کەیهان مەکەڕەم لە ورمێ مانی لە خواردن گرت
ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی سەرماوەز، زیندانیی سیاسیی کورد کەیهان مەکەڕەم بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرامبەر جێبەجێنەکردنی گەڵاڵەیاسای کەمکردنەوەی سزای بەندکردن لەسەر دۆسیەکەی خۆی، بە دووهەم جار لە ئەمساڵدا مانی لە خواردن گرت. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی سەرماوەز کەیهان موکەڕەم نامەی مانگرتنەکەی ڕادەستی بنکەی سەرەکیی پاسەوانیی زیندان کردووە و لە بەردەم نووسینگەی پاسەوانیدا دانیشتووە و مانی گرتووە. ئەم زیندانییە سیاسییە پێشتر...
زیاترلەسەر سکاڵای سەرۆکی زیندان ورمێ دۆسیەی تازە بۆ سێ زیندانیی سیاسیی کورد کرایەوە
لەسەر سکاڵای ئەمیر سوهرابی، سەرۆکی زیندانی ناوەندیی ورمێ، بە تۆمەتی «تێکدانی دۆخی زیندان» دوسیەیەک نوێ بۆ سێ زیندانیی سیاسیی کورد بە ناوەکانی نایب حاجیزادە، نایب عەسکەری و کەیهان موکەڕەم کرایەوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی پووشپەڕ نایب حاجیزادە، نایب عەسکەری و کەیهان موکەڕەم بانگهێشتی بەردەم لقی یەکەمی دادیاریی ورمێ کراون و دوای ڕاگەیاندنی فەرمیی تۆمەتی «تێکدانی دۆخی...
زیاتردوو زیندانی سیاسیی مانگرتووی کورد لە زیندانی ورمێ گواسترانەوە بۆ ژووری تاکەکەسی
ڕۆژی ڕابردوو ٢٣ی جۆزەردان دوای ئەوەی ڕاگەیەنرا کە هەردوو زیندانیی سیاسیی کورد شاکر بێهرووز و کەیهان موکەڕەم مانیان لە خواردن گرتووە، بەرپرسانی زیندانی ورمێ ئەو دوو زیندانییەیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرد. بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەستی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی ڕابردوو و دوابەدوای ئەوەی شاکر بێهرووز و کەیهان موکەڕەم ڕایانگەیاند مانیان لە خواردن گرتووە، بە دەستووری بەرپرسانی زیندان لە بەندی زیندانییانی سیاسییەوە ڕەوانەی...
زیاترورمێ؛ دوو زیندانیی سیاسیی کورد مانیان لە خواردن گرت
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی جۆزەردان دوو زیندانیی سیاسیی کورد بە ناوەکانی شاکر بێهروز و کەیهان موکەڕەم لە زیندانی ورمێ مانیان لە خواردن گرت. شاکر بێهرووز کە بە تۆمەتی «بەغی» لە ڕێگەی «ئەندامبوونەوە لە حیزبی کۆمەڵەدا» حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاوە، ڕایگەیاندووە کە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست پشتگوێخستنی بەڵگە پێشکەشکراوەکان بە دادگا و دەرکردنی حوکمی نادادپەروەرانەی ئێعدام مانی لە خواردن گرتووە. کەیوان موکەڕەمیش کە بە حوکمێکی...
زیاتر