کۆلبەران ئارشیڤ - KHRN
کوژرانی لاوێکی کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران لە سەلاسی باوەجانی
بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو، هەینی ٢١ی گەلاوێژ (١٢ی ئاگۆست)، لە ناوچەی سنووریی «شێخ سەلە»ی شاری سەلاسی باوەجانیی پارێزگای کرماشان، دەستەیەک کۆڵبەر لە کاتی گەڕانەوە لە سنوور کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزەکانی سپای پاسدارانەوە کە لە ئەنجامدا لاوێکی کۆڵبەر بە ناوی محەممەد نادری کوژرا. محەممەد نادری، ٢٣ ساڵان، خەڵکی گوندی «هەنجیر خوارو» و دانیشتووی شاری تازاوا بوو. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سەلاسی باوەجانییەوە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە تۆڕی مافەکانی...
زیاترنهوسوود؛ برینداربوونی چوار كۆڵبهر به تهقهی هێزهكانی پاسهوانی سنوور
سهرلهبهیانیی ڕۆژی ٥ی خهرمانان هێزهكانی پاسهوانی سنوور له ناوچهی سنووریی نهوسوود له پارێزگای كرماشان، به چهكی ساچمهزهن تهقهیان له كاروانێكی كۆڵبهران كردووه و چوار كۆڵبهریان بریندار کردووە.كۆڵبهرێك له ناوچهی نهوسوود دوای پشتڕاستكردنهوهی ئهم ههواڵه به تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستانی ڕاگهیاند: «كاتژمێر یهكی سهرلهبهیانیی ڕۆژی چوارشهممه ٥ی خهرمانان، هێزهكانی پاسهوانی سنوور له مهودایهكی نزیكهوه به چهكی ساچمهزهن كاروانێكی كۆڵبهرانیان دایه بهر تهقه و بههۆی ئهو...
زیاتردوو کۆڵبەر لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا برینداربوون
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە ڕۆژی یەکشەممە ٦ی ڕێبەندنان / ٠١.٢٦، لەئەنجامی دەستڕێژی گولـلەی هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا لە پۆلێک کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کۆتولی سەربە شاری خۆی دوو کۆڵبەر برینداربوون و لە ئێستدا لە نەخۆشخانەیەکی شاری وانی باکوری کوردستان لە ژێر چاودێریی پزیشکی دان. سەرچاوەکانی تۆڕ لە کۆتول لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئاماژەی بەوە دا کە ئەو دوو کۆڵبەرە خەڵکی...
زیاترڕاپۆرتێک سەبارەت بەو کۆڵبەرەی لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت کوژرا
"محەمەد ڕەشیدزادە"، کۆڵبەری خەڵکی گوندی "قەلەڕەشە"ی سەربە سەردەشت ڕۆژی ٦ی بەفرانبار / ١٢.٢٧ لە ناوچەی سنووریی "کانی سێو" درایە بەر دەستڕێژی گولـلەی هێزەکانی پاسەوانیی سەر سنوور و کوژرا. ئەو کۆڵبەرە ساڵی پار هاوسەرگیری کردبوو و سەرەتاکانی ئەمساڵ بوبووە باوکی منداڵێک. سەرچاوەیەکی نزیک بە بنەماڵەی ئەو کۆڵبەرە لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گوتی: "محەمەد لەگەڵ پۆلێک کۆڵبەری دیکە بەرەو سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێکەوتبوون، لە دووریی ١٠٠ مەتریی...
زیاتر