سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی ٥ی خه‌رمانان هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور له ناوچه‌ی سنووریی نه‌وسوود له پارێزگای كرماشان، به چه‌كی ساچمه‌زه‌ن ته‌قه‌یان له كاروانێكی كۆڵبه‌ران كردووه و چوار كۆڵبه‌ریان بریندار کردووە.
كۆڵبه‌رێك له ناوچه‌ی نه‌وسوود دوای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی ڕاگه‌یاند: «كاتژمێر یه‌كی سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی خه‌رمانان، هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور له مه‌ودایه‌كی نزیكه‌وه به چه‌كی ساچمه‌زه‌ن كاروانێكی كۆڵبه‌رانیان دایه به‌ر ته‌قه و به‌هۆی ئه‌و ته‌قه‌لێكردنه‌وە چوار كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی قانێع به‌هرامی، فه‌رزاد له‌تیف، عه‌لی ڕه‌نجبه‌ر و ناجێح كورده بریندار بوون».
ئه‌م كۆڵبه‌ره له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: «ژماره‌یه‌ك له كۆڵبه‌ره‌كان کە بریندار ببوون، لە تاریکیی شەو کەڵکیان وەرگرتووە و له ترسی ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌كرێن له ناوچه‌كه دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه، هەر بۆیە ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه ژماه‌ی برینداره‌كان زیاتر له‌وه‌ش بێ كه ڕاگه‌یه‌نراوه».
به‌وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یە كۆڵبه‌ره برینداره‌كان خه‌ڵكی گونده‌كانی سه‌ر به سه‌لاسی باوه‌جانی و مه‌ریوانن كه به هۆی بێكارییه‌وه، له ناوچه سنوورییەکانی هه‌وراماندا کاری كۆڵبه‌ری دەکەن.
تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ٢ی خه‌رمانانیش هه‌واڵێکی هاوشێوەی بڵاو کردەوە کە هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور به چه‌كی ساچمه‌زه‌ن تەقەیان له كاروانێكی كۆڵبه‌ران كردووە و به هۆی ئەم تەقەکردنەوە كۆڵبه‌رێك به ناوی بێهروز مورادی بریندار بووه.
نه‌وسوود؛ برینداربوونی چوار كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور
ڕاپۆرتی ساڵانەی پێشێلکردنی مافەکانی ژنانی کورد لە ئێران‌دا
بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤامبەر، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان ئەم ڕاپۆرتە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – گەڵاڕێزانی ١٤٠٤
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی...
زیاتر بخوێنەوەڕێگریکردن لە تەواوکردنی قۆناغەکانی دەرمان و بەردەوامیی دۆخی ناجێگیری تەندروستی؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دوایین دۆخی تەندروستیی زەینەب جەلالیان لە زیندانی ناوەندیی یەزددا
زەینەب جەلالیان، کۆنترین و تاکەزیندانیی سیاسیی ژنی سزادراو بە بەندکرانی هەتاهەتایی لە ئێران‌دا، لە سەروبەندی نۆزدەیەمین ساڵی بەندکراندا هێشتا هەر...
زیاتر بخوێنەوە