تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ئاگادار كراوه‌ته‌وه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ١٥ی خاكه‌لێوه (٤ی ئاوریل)، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی سادق مه‌حی، ئه‌حه‌د نێعمه‌توه‌ند و محه‌ممه‌د مه‌حموودی له زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ‌دا جێ به‌جێكراوه.
هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراوی دیكه به‌ناوه‌كانی ئیبراهیم نه‌سیرخا و موسته‌فا نه‌سیرخا، كه ڕۆژی ڕابردوو له گه‌ڵ ئه‌م سێ به‌ندكراوه ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی كران، به شێوه‌ی كاتی ڕاگیراوه،
ئه‌م پێنج به‌ندكراوه پێشتر به تۆمه‌تی ماده سڕكه‌ره‌كان سزای ئێعدام‌یان به‌سه‌ردا سه‌پا بوو.