زیندانی ناوەندیی ورمێ ئارشیڤ - KHRN
لە ورمێ زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٨ی گوڵان (٧ی ئاوریل) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی حەسەن موحەڕەڕ کە بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە ڕۆژی دووشەممە ١٧ی گوڵان (٦ی ئاوریل) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو و بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو لە سێدارە دراوە. حەسەن موحەڕەڕ، خەڵکی...
زیاتردۆخی ناجێگیری کەیوان ڕەشۆزادە لە یازدەهەم ڕۆژی مانگرتندا / پەیامێک لە لایەن دایکیەوە
دۆخی تەندروستیی کەیوان ڕەشۆزادە کە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە یازدەهەم ڕۆژی مانگرتن لە خواردندایە، بووەتە مایەی نیگەرانییەکی زۆر. نازدار ڕوودساز، دایکی ئەم زیندانییە سیاسییە، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە دۆخی تەندروستیی کوڕەکەی، ڕایگەیاندووە کە کەیوان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە کەلەبچە و پێبەندەوە لە لایەن هێزەکانی گاردی زیندانەوە ئەشکەنجە دراوە. کەیوان ڕەشۆزادە ڕۆژی شەممە ٨ی گوڵان (٢٧ی ئاوریل) لە دەیەمین ڕۆژی مانگرتندا...
زیاترحەوتەمین ڕۆژی مانگرتنی کەیوان ڕەشۆزادە لە ژووری تاکەکەسیدا / بێبەشکران لە خزمەتگوزاریی پزیشکی دوای ئەشکەنجەدران لە لایەن هێزەکانی زیندانەوە
کەیوان ڕەشۆزادە، زیندانیی سیاسیی کورد کە لە ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ لە حەوتەم ڕۆژی مانگرتندایە، تا ئێستایش لە وەرگرتنی خزمەتگوزاری و چارەسەری پزیشکی بێبەش کراوە، ئەم زیندانییە سیاسییە پێشتر لە لایەن هێزەکانی زیندانەوە ئەشکەنجە دراوە و ئێستە بریندارە و لە دۆخێکی ناجێگیردایە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە کەیوان ڕەشۆزادە سەرباری شینبوونەوە و دروستبوونی ئیلتیهاب لە جەستەیدا بە هۆی ئەشکەنجەکانەوە، بە...
زیاترهێرشکردنی هێزەکانی گاردی زیندانی ورمێ بۆ سەر بەندی زیندانیانی سیاسی و مەزهەبی / دوو بەندکراو ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کران
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) پاسەوانەکان و هێزەکانی گاردی زیندانی ورمێ بە فەرمانی پەیمان خانزادەی سەرۆکی زیندانەکە هێرشیان کردە سەر بەندی زیندانیانی سیاسی و مەزهەبی و دوای شێواندن و تێکدانی کەلوپەلی بەندکراوان، پەلاماری هەردوو زیندانیی سیاسیی کورد کەیوان ڕەشۆزادە و کامران قاسمییان دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) نزیک بە ١٠ پاسەوان و...
زیاتربەردەوامبوونی مانگرتنی دوو زیندانیی سیاسی و مەزهەبیی کورد لە زیندانی ورمێدا
ئەردەوان تەهووریان و ئارش قولیزادە، دوو زیندانیی سیاسی و مەزهەبیی کوردی زیندانی ناوەندیی ورمێ، بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست بێبەشکراندا لە مۆڵەتی پشووی کاتی و دابیننەکردنی خزمەتگوزاریی پزیشکی، مانیان لە خواردن گرتووە. دەوترێت ئارش قولیزادە لە سی و سێهەمین ڕۆژی مانگرتنەکەی لە ژووری تاکەکەسیی زینداندا، لە دۆخێکی تەندروستیی خراپ و ناجێگیردایە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئارش قولیزادە، زیندانیی مەزهەبیی...
زیاترچوارەمین ڕۆژی مانگرتنی حەسەن عومەرپوور لە ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێدا
حەسەن عومەرپوور، بەندکراوی کوردی خەڵکی ورمێ کە لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارەدا سزای ١٠ ساڵ بەندکران تێدەپەڕێنێت، لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی خاکەلێوەوە (١٤ی ئاوریل) مانی لە خواردن گرتووە، هۆکاری مانگرتنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ داوای لێکۆڵینەوەی دووبارە لە دۆسیەکەی و هەروەها دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست سووکایەتیکردنی داواکاری گشتیی ورمێدا بە بنەماڵەکەی. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی خاکەلێوەوە (١٤ی ئاوریل) ئەم...
زیاترزیندانیی سیاسیی کورد کامران قاسمی بە شێوەی کاتی کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا
کامران قاسمی، زیندانیی سیاسیی کوردی زیندانی ناوەندیی ورمێ، دوای بەڵێنی بەرپرسانی زیندان بۆ قبووڵکردنی داواکارییەکانی، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا. ئەم زیندانییە سیاسییە لە ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕەشەمەوە (٥ی مارس) بە مەبەستی ناڕەزایی دەربڕین لە ئاست ڕێگریکردنی بەرپرسانی زیندان و ئیدارەی ئیتلاعاتدا لە پێدانی مۆڵەتی پشووی کاتی و ئازادیی مەرجدار، مانی لە خواردن گرتبوو. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کامران قاسمی ڕۆژی...
زیاتر