تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی پووشپەڕ (٧ی جولای) یوونس نەوخاە، لە وانەبێژانی مەدرەسەی زانستە ئایینییەکانی سەلاحەدینی ئەیووبیی پیرانشار، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.

دەوترێت ئەم مامۆستا ئایینییە لەبەر ڕەخنەگرتن لە حکوومەت دەستبەسەر کراوە..

ناوبراو هەروەها لە ڕاهێنەرانی هەڵبژێردراوی وەرزشی پاراگلایدەرە لە ئێراندا.