بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی بەفرانبار (١٥ی ژانڤییە) چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی عەلی گوڵمحەممەدی، وەلی گەڵمحەممەدی، مەسعوود دارسەنج و تۆفێق ڕەسوولی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان دەستبەسەر کراون.

تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی ئەم هاووڵاتییانە بەردەست نەکەوتووە.