بۆکان ئارشیڤ - KHRN

نیسان 24, 2024

مەتین حەسەنی، برینداری چاوی خۆپیشاندانەکانی گەڵاڕێزانی ٩٨، بانگهێشتی بەردەم دادگای بۆکان کرا

مەتین حەسەنی، برینداری چاوی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڵاڕێزانی ١٣٩٨ (٢٠١٩)ی بۆکان، بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» بانگهێشتی بەردەم لقی یەکەمی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی بۆکان کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە بانگهێشتنامەیەکدا کە ڕۆژی ٣٠ی خاکەلێوە (١٨ی ئاوریل) دەرکراوە، داوا لەم هاووڵاتییە کوردە کراوە لە ماوەی ٥ ڕۆژ دوای بانگهێشتنامەکەدا سەردانی دادسەرای گشتی و شۆڕشی بۆکان بکات. مەتین حەسەنیی ٢٣...

زیاتر

دوو هاووڵاتیی کورد بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانی بۆکان کران

لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی حەسەن مەردانی و لوقمان پیشیار بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٣ ساڵ بەندکران ڕەوانەی زیندانی ئەم شارە کراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕێکەوتی ١٠ی ڕێبەنداندا (٣٠ی ژانڤییە) ئەم دوو هاووڵاتییە بانگهێشتی بەردەم بەشی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای بۆکان کراون و بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٣ ساڵ بەندکران گوازراونەتەوە بۆ زیندانی ئەم...

زیاتر
كانونی دووه‌م 26, 2024

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٦ی ڕێبەندان (٢٦ی ژانڤییە) فارووق حسەینی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان، لە ماڵەکەی خۆی لەم شارەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٦ی ڕێبەندان (٢٦ی ژانڤییە) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی فارووق حسەینی و ئەم هاووڵاتییەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کردووە و هاوکات دەستیان گرتووە بەسەر هەندێ لە...

زیاتر
كانونی دووه‌م 23, 2024

مەتین حەسەنی، برینداری چاوی خۆپیشاندانەکانی گەڵاڕێزانی ٩٨، دەستبەسەر کرا

ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕێبەندان (٢٣ی ژانڤییە) مەتین حەسەنی، برینداری چاوی خۆپیشاندانەکانی گەڵاڕێزانی ٩٨ (نۆڤامبەری ٢٠١٩)، لە ماڵەکەی خۆی لە شاری بۆکان دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕێبەندان (٢٣ی ژانڤییە) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە کوردە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردووە. ئەم خۆپیشاندەرەی خەڵکی بۆکان، ڕۆژی ٢٥ی گەڵاڕێزانی ١٣٩٨ (١٦ی...

زیاتر
كانونی دووه‌م 19, 2024

دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی پیرانشار و بۆکان

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ڕێباز محەممەدی‌موقەدەم، ناسر عەلیپوور و ڕێبوار کووهگەرد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی پیرانشار و بۆکان دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی بەفرانبار (١٥ی ژانڤییە) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ڕێباز محەممەدی‌موقەدەم لە شاری پیرانشار و ئەم هاووڵاتییەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 13, 2023

چوار هاووڵاتیی کورد بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانی بۆکان کران

ڕۆژی سێشەممە ٢١ی سەرماوەز (١٢ی دیسامبەر) چوار هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی جەلال ئەمینی، کازم مام ئیسماعیل، حسەین ئەحمەدی و یوونس مەحموودزادە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانی بۆکان کران. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوێنێ ٢١ی سەرماوەز (١٢ی دیسامبەر) جەلال ئەمینی، کازم مام ئیسماعیل، حسەین ئەحمەدی و یوونس مەحموودزادە کە بە ڕیز سزای ٣٠ مانگ، ١٢ مانگ، ٢٦ مانگ...

زیاتر