ڕۆژی ڕابردوو ٢٠ی جۆزەردان (١٠ی ژوەن) هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەیوب جەوانپوور، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سەقز و ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکان وێڕای پشکنینی ماڵی ئەم چالاکە مەدەنییە، دەستیان بەسەر هەندێ لە کەلوپەلە کەسییەکانیدا گرتووە.

دەوترێت ئەیوب جەوانپوور بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کراوە. تا ئێستا لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی سەر ئەم چالاکە مەدەنییە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.

ئەیوب جەوانپوور پێشتریش لە ڕێکەوتی ٣ی ڕەزبەری ١٤٠١دا (٢٥ی سێپتامبری ٢٠٢٢) دوای بریندار بوون لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری سەقزدا، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.