بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٥ی پووشپەڕ (٦ی جولای) هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی «کانی ڕەش»ی شنۆ بە ناوی شەفیع بابەکری دوای بانگهێشتکرانی تەلەفۆنی بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە.

پێشتر و لە ڕێکەوتی ١٣ی پووشپەردا (٤ی جولای) شوانە بابەکریی برای شەفیع بابەکرییش لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر کرابوو.

لەسەر هۆکاری دستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگرتنی ئەم دوو برایە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.