تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ئەمڕۆ ٥ی گەلاوێژ (٢٧ی جولای) فیلمسازێکی بەڵگەنامەیی خەڵکی شاری ئامەد (دیاربەکر)ی کوردستانی تورکیا بە ناوی بەرهۆدار بایرام لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری مەهاباد دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیوار.

دەوترێت ئەم سینەماکارە بەڵگەنامەییە ڕۆژی ڕابردوو بە سەردانێکی گەشتیاری و بە شێوەی یاسایی چووەتە ناو ئێرانەوە و ئەمڕۆ دوابەدوای سەردانکردنی شاری مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

تا ئەم ساتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم هونەرمەندە کوردە بەردەست نەکەوتووە.