سێ بەندکراوی سزادراو بە سێدارە (قەساس) کە ڕۆژی ڕابردوو لە بەندە جیاوازەکانی بەندیخانەی ورمێوە بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارە بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی ئەو بەندیخانەیە گواسترابوونەوە، گەڕێندرانەوە بۆ بەندەکانیان.

سەرچاوەیەک لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ناسنامەی ئەو سێ بەندکراوەی “حەسەن شەوقی”، بەندکراو لە بەندی گەنجان، “عەباس ڕەزایی”، بەندکراو لە بەندی کرێکاران و “موحسن موستەفازادە”، بەنکراو لە بەندی ١-٢ ڕاگەیاندبوو.

ئەو سێ بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەستبەسەرکرابوون و پاشان بە سێداە (قەساس) سزادرابوون.