بەپێی ئەو زانیارییانەی بەردەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کەوتووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی گەلاوێژ، بەندکراوێکی بە ناوی کامیل قادری‌ئەقدەم لە بەندیخانەی نەغەدە لە سێدارە دراوە. ناوبراو ڕۆژی ڕابردوو بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی گواسترابوویەوە بۆ ژووری تاکەکەسی.
ئەم بەندکراوە خەڵکی گوندی دێلزەی پیرانشار بوو و نزیکەی دوو ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست (قەتڵی عەمد) دەستبەسەر کرابوو و حەکمی قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەرچووبوو.