به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ژنێكی به‌ندكراوی زیندانی سنە کە تۆمه‌تبارە به كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست، بە مەبەستی جێبه‌جێكردنی حوكمی لەسێداره‌دان ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی كراوە.
زه‌ینه‌ب خودامورادی ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵان و خه‌ڵكی شاری قوروه‌ی پارێزگای كوردستان، زیاتر لە پێنج ساڵە له زیندانه و سزای قه‌ساسی به‌سه‌ردا سه‌پاوه. ناوبراو كه پێشتر به هۆی نه‌خۆشیی ده‌روونییه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له نه‌خۆشخانه خەوێندرابوو، تاوانباره به كوشتنی مندالێکی خۆی و مندالێکی هاوژینی پێشوی هاوسەرکەی .
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له سنه سه‌باره‌ت به دوایین بارودۆخی زه‌ینه‌ب خودامورادی به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وت: «زه‌ینه‌ب هه‌فته‌یه‌كه گواستراوه‌ته‌وه بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی و سه‌رله‌به‌یانغی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سزای مثسیداره‌دانی به‌ڕێوه ئه‌چێت».
ئه‌م سه‌رچاوه هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به نه‌خۆشینەکەی خودامورادی وتی: «ناوبراو ساڵانیێكی زۆرە تووشی نه‌خۆشیی ده‌روونی بووه و به‌ر له ڕووداوی كوشتنەکەش له نه‌خۆشخانه خەوێندرابوو، به‌ڵام به ڕه‌زامه‌ندیی هاوسه‌ره‌كه‌ی هاتبووه ده‌ره‌وه».
سنه؛ گواستنەوەی ژنێکی به‌ندكراو بۆ ژووری تاکەکەسی بە مەبەستی جێبه‌جێكردنی حوكمی لەسێدارەدان
دەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد لە پیرانشار
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٥ هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد بە ناوەکانی سومەییە قادری، حسەین بایەزیدی، محەممەد سوڵتانی، محەممەد مورادی و هادی یووسفپوور لە...
زیاتر بخوێنەوەدەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێران‌دا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوە