بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ ڕەزبەر، زیندانییەک بە ناوی شەهرام تەخشا کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» لە کاتی دزیکردندا حوکمی لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی سنە لە سێدارە دراوە. ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕەزبەر گواسترابوویەوە بۆ ژووری تاکەکەسی.
شەهرام تەخشا، ٣٠ ساڵە و خەڵکی کرماشان، نزیکەی ٣ ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ براکەیدا بە تۆمەتی «کوشتن و دزی» دەستبەسەر کرابوو، ناوبراو لە کاتی دەستگیریدا بە تەقەی هێزەکانی پۆلیس بریندارببوو و بە درێژایی ئەم چەند ساڵە لە دەرمان و پێڕاگەیشتنی پزیشکی بێبەش کرابوو.
ناوبراو لە دادگادا بە تۆمەتی دزی و کوشتن حوکمی ١٥ ساڵ زیندان و «قەساس»ی بۆ دەرچوو و لە بەفرانباری ١٣٩٦دا لە زیندانی کرماشانەوە دوور خرابوویەوە بۆ زیندانی سنە.