كاتژمێر ١٠ی شه‌و، هه‌واڵی ته‌كمێڵی؛ خۆ كوشتنی یه‌كێك له زیندانیانی مه‌حكوم به ئێعدام
بنه‌ماڵه‌ی مووسا كه‌نعانی، زیندانیی مه‌حكووم به ئێعدام كه سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی چوارشه‌ممه لەگه‌ڵ سێ زیندانیی دیكه‌دا بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه‌یان ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی كراون، توانیان ڕه‌زایه‌تی خاوەن خوێنەکان یان هەمان ئه‌ولیای ده‌م وه‌ربگرن. به‌ڵام عه‌لی مه‌له‌كزاده، یه‌ك له زیندانییانی مه‌حكووم به ئێعدام، چه‌ند كاتژمێر لەمەوپێش به بڕینی ڕه‌گی ده‌ستی خۆی هه‌وڵی خۆكوشتنی داوه. ناوبراو دوای ئه‌وه‌ی گوازرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و شوێنی برینه‌كه‌ی پانسمان كرا، دیسان گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی.
دوابه‌دوای گواستنه‌وه‌ی چوار زیندانیی مه‌حكووم به ئێعدام بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی له زیندانی ورمێ‌دا بە مەبەستی جێبه‌جێکردنی حوكمه‌كه‌یان، تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان توانیویه ورده‌كاریی زیاتر له‌سه‌ر ناسنامە و دۆسیه‌كانیان به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌م چوار زیندانییه سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، یاسر چه‌شم‌ئه‌نوه‌ر، عه‌لی مه‌له‌كزاده و زه‌ینه‌لعابدین حسه‌ینزاده نزیكه‌ی ٦ ساڵ پێش به تۆمه‌تی كوشتنی ٥ كه‌س، حوكمی لەسێدارەدان له بەردەم خه‌ڵكیان بەسەردا سەپاوە. هه‌روه‌ها مووسا كه‌نعانی، یه‌ك له‌و زیندانییانه كه گواستراوه‌ته‌وه بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی، ئه‌ویش پێشتر به تۆمه‌تی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست مه‌حكووم كرابوو به ئێعدام. ناوبراو له ڕه‌زبه‌ری ساڵی ١٣٩٧ جارێكی‌تر بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی كرابوو، به‌ڵام ئه‌ولیای ده‌م ئامادە بوون لە بەرانبەر وەرگرتنی دیەدا ڕەزایەتی پێ بدەن.
به بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م چوار زیندانییه ڕاگه‌یەنراوه ئه‌گه‌ر ڕه‌زایه‌تی ئه‌ولیای ده‌م وه‌رنه‌گیرێت، حوكمی ئه‌م كه‌سانه دەمەوبه‌یانی سبەینێ جێبه‌جێ ئه‌كرێت. سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ئێعدام له پێش چاوی خه‌ڵكدا تاكوو ئێستا هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك به بنه‌ماڵه‌كان نه‌دراوه.