لە ماوەی چەند حەفتەی ڕابردوو حوكمی ئێعدامی سامان كه‌ریمی، به‌ندكراوی سیاسیی كوردی لەبەر ناتەواوبوونی دۆسیه‌كه لەلایەن لقی ٢٧ی دیوانی باڵای ئێرانەوە هەڵوەشێندراوەتەوە و ئەم دۆسیەیە ئێستا بۆ پیداچوونه‌وه‌ی دووباره ڕه‌وانه‌ی لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی سنه كراوه‌تەوە.
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سامان كه‌ریمی ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٧ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئێتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای نزیكه‌ی سێ مانگ لێپرسینه‌وه له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی شه‌هرامفه‌ڕی سپای سنه‌دا، ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی ئه‌م شاره كرا.
ئه‌م به‌ندكراوه سیاسیه له ڕێكه‌وتی ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٨ له لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی سنه‌دا به سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر سه‌عیدی دادگایی کرا و له ١٣ی سه‌رماوه‌ز و لە نێو زینداندا حوكمی لەسێدارەدان و ١٣ ساڵ زیندانی پێ ڕاگەیەنرا، لەم دۆسیەدا ناوبرا تۆمه‌تبار بوو بە شۆڕشی چه‌كداری (به‌غی) له ڕێگەی ئه‌ندامبوونەوە له حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران‌دا.
دوای ئەوەی ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه ناڕازیبوون لەو حوکمەی ڕاگەیاند، دۆسیه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی لقی ٢٧ی دیوانی باڵای ئێران كرا. لقی ٢٧ی دادگای باڵای ئێران به لەبەرچاوگرتنی به‌رگرییەکانی موحەممه‌دساڵح نیكبه‌خت، پارێزه‌ری ئه‌م به‌ند كراوه سیاسییه، ناتەواوبوون و نوقسانبوونی دۆسیه‌كەی سەلماندووە و حوكمه‌ی لەسێدارەدانەکەی پووچەڵ کردۆتەوە و بۆ پیاچوونه‌وه‌ی دووباره ڕه‌وانه‌ی دادگای ئینقلابی سنه‌ی كردۆتەوە.
ئه‌م به‌ندكراوه سیاسیه له مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵدا بۆ لێپرسینه‌وه ڕه‌وانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه كرا و ودوای چه‌ند حه‌فته دووباره گواسترایه‌وه بۆ زیندان.
سنه؛ حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی سیاسیی كورد لە دیوانی باڵای ئێران‌دا هەڵوەشێندرایەوە
دەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد لە پیرانشار
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٥ هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد بە ناوەکانی سومەییە قادری، حسەین بایەزیدی، محەممەد سوڵتانی، محەممەد مورادی و هادی یووسفپوور لە...
زیاتر بخوێنەوەدەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێران‌دا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوە