تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو کرێکارێکی خەڵکی کامێران بە ناوی وەسەین سەبووری کە چەند ڕۆژ لەمەوپێش لە کاتی دەستفرۆشیدا لە مەیدانێکی شاری سلێمانیی هەرێمی کوردستان تووشی ڕووداوی هاتوچۆ ببوو، لە نەخۆشخانەیەکی ئەم شارە گیانی لەدەست داوە.

ناوبراو ماوەیەک لەمەوبەر بە مەبەستنی دۆزینەوەی هەلی کار لە کامێرانەوە چووبووە شاری سلێمانیی هەرێمی کوردستان، بەڵام لەبەر نەبوونی کار بە ناچار پەنای بردبووە بەر دەستفرۆشی.

تەرمی ئەم کرێکارە ڕۆژی ڕابردوو گوازرایەوە بۆ گوندی «گازرخانی»ی شاری کامێران و لەوێ ئەسپەردە کرا.

ساڵی ڕابردوو لانیکەم ٤٢ کرێکاری کورد بە ڕووداوی کار گیانیان لەدەست دا کە ٨ حاڵەت لەم ڕووداوانە لە هەرێمی کوردستاندا بووە.