بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٩ی ڕێبەندان (٨ی فێبرییە) عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاریی کورد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شەقامی شوهەدای شاری سەقز دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

سەرەڕای بەدواداچوون و سەردانکردنی بنەماڵەی ئەم چالاکە کرێکارییە بۆ دادگا و دامودەزگا ئەمنییەکانی سەقز، تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە.

عوسمان ئیسماعیلی لە چالاکانی کرێکاریی ناسراوە کە چەندین جار بە هۆی پشتیوانکردنەوە لە مافەکانی کرێکاران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و زیندانی کراوە.