ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی گوڵان (٣٠ی ئاوریل) لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانیی کرێکاردا لانیکەم ١٠ چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە بە ناوەکانی سووسەن ڕازانی، هاجەر سەعیدی، مزەفەر ساڵحنیا، شەریف ساعیدپەنا، کامران ساختمانگەر، ڕامین کەریمی، ڕێبوار عەبدوڵڵاهی، تۆفیق مەحموودی، ڕەزا ئەمجەدی و حەیبەڵڵا کەریمی لە لایەن بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعات و بەشی پاراستنی پۆلیسی ئینتیزامیی ئەم شارەوە بانگهێشت کراون و بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر لێپرسینەوەیان لێ کراوە.

لێپرسەوە ئەمنییەکان هەڕەشەیان لەم چالاکە کرێکارییانە کردووە کە لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاردا بۆیان نییە هیچ ڕێوڕەسمێکی نادەوڵەتی بەڕێوە ببەن.

ئەم کەسانە لە چەند ساڵی ڕابردوویشدا چەندین جار لەبەر جالاکییەکانیان لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە بانگهێشت کراون یاخود ڕووبەڕووی دۆسیەی یاسایی بوونەتەوە.