به بۆنه‌ی هه‌شتی مارسه‌وه، ڕۆژی جیهانیی مافی ژنان، تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ڕاپۆرتێكی سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ژنانی چالاكی كورد و هه‌روه‌ها ڕاپۆرتی ژنانی كوژراو، كوشتنی نامووسی و خۆكوژیی ژنان له كوردستان له مه‌ودای ٨ی مارسی ٢٠٢٠ تا ٨ی مارسی ٢٠٢١دا (١٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٣٩٨-١٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٣٩٩) ئاماده كردووه.
خۆكوژی، كوشتن به ناوی نامووس و ژنكوژی
له یه‌ك ساڵی ڕابردوودا لانیكه‌م ٩٤ ژنی كورد دوای هه‌وڵی خۆكوشتن گیانیان له ده‌ست داوه، به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له لایه‌ن تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانه‌وه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه، ته‌مه‌نی ٣٢ كه‌س له‌م كه‌سانه ژێر ١٨ساڵ بووه. هه‌روه‌ها له‌م ماوەیه‌دا هەواڵی كوشتنی لانیكه‌م ١٨ ژن له ناوچه جوراوجۆره‌كانی كوردستانی ئێران به ده‌ستی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كانیان بڵاو کراوەتەوە.
هۆكاری كوشتنی حه‌وت كه‌س له‌مانه بە بیانوی نامووس بووه، سێ كه‌س له‌م ژنانیشه به هۆی كێشه‌ی بنه‌ماڵه‌وه له لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه كوژراون و هه‌شت ژنی تریش به شێوه‌گه‌لی جۆراوجۆر و هۆكاری جیاواز له لایه‌ن پیاوانی بنه‌ماڵه‌وه كوژراون.
٢. فاتمه هه‌واسی، ١٦ساڵان و خه‌ڵكی سه‌رپێڵ زه‌هاوی پارێزگای كرماشان، له لایه‌ن براكه‌یه‌وه به چەکی گه‌رم له ڕێكه‌وتی ١٠ی خه‌رمانان (٣١ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، كوژراوه.
٣. سه‌رگوڵ حه‌بیبی، خێزاندار، ٣١ ساڵان و دایكی دوو منداڵ، خه‌ڵكی سنه‌ی پارێزگای كوردستان، له لایه‌ن براكه‌یه‌وه به چه‌قۆ له ڕێكه‌وتی ٣٠ی گه‌ڵاڕێزاندا (٢٠ی نۆڤه‌مبه‌ر)، كوژراوه.
١. په‌روین پاڵانی، ٢٠ ساڵان و خه‌ڵكی سه‌رپێڵ زه‌هاوی پارێزگای كرماشان، له لایه‌ن براكه‌یه‌وه له ڕێكه‌وتی ١١ی خاكه‌لێوه (٣٠ی مارس٢٠٢٠)، كوژراوه.
٤. وه‌فا عه‌بدوڵڵازاده، ٤٣ ساڵان، دایكی دوو منداڵ، خه‌ڵكی سه‌رده‌شتی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، له لایه‌ن براو برازاكه‌یه‌وه له ڕێكه‌وتی ١٧ی سه‌رماوه‌ز ( ٧ی دیسه‌مبه‌ر ٢٠٢٠)، كوژراوه.
٥. سۆنیا دێهقان، ٢٢ ساڵان، دایكی منداڵێك، خه‌ڵكی سه‌رده‌شتی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، له لایه‌ن برا و ئامۆزاكه‌یه‌وه له ڕێكه‌وتی ٢٤ی به‌فرانباردا (١٣ی ژانویه‌ی ٢٠٢١)، كوژراوه.
٦. ئه‌شره‌ف نیكوویی، ٣٢ ساڵان، دایكی سێ منداڵ، خه‌ڵكی گوندی گه‌نگه‌چینی ورمێ له پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، له لایەن ئامۆزا و برازاكه‌یه‌وه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرتەیەکی ڤدیۆیی له‌گه‌ڵ پیاوێكدا كه دواتر ئاماده نه‌بوو هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ بكات، له ڕێكه‌وتی ١٥ی ڕێبه‌نداندا ( ٣ی فیبریه ٢٠٢١)، كوژرا.
٧. عه‌زیزه حه‌قی، خێزاندار، ٣٣ ساڵان، دایكی چوار منداڵ، خه‌ڵکی ورمێ، له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه له ڕێكه‌وتی ٦ی ڕه‌شه‌ممه (٢٤ی فیبریه‌ی ٢٠٢١)، كوژراوه.
٨. په‌ڕه‌نگ قازی. خێزاندار، خه‌ڵكی مه‌هابادی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و دانیشتووی تاران، له ئه‌نجامی كوشتن و لێدان له لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌ی له ڕێكه‌وتی ٢٩ی پووشپه‌ڕدا (١٩ی جۆلای٢٠٢٠)، كوژراوه.
٩. مریه‌م ئیمانی، خێزاندار و دایكی دوو منداڵ، خه‌ڵكی گوندی زه‌نگۆی شاری سه‌ڵماس سه‌ر به پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، له ئه‌نجامی كوشتن و لێدان به ده‌ستی هاوسه‌ره‌كه‌ی له ڕێكه‌وتی١٥ی ڕه‌زبه‌ر (٦ی ئۆكتۆبه‌ر)، كوژراوه.
١٠. حه‌یات ئه‌مینی، ٢٢ساڵان و دایكی دوو منداڵ، خه‌ڵكی گوندی خۆشالانیی شاری ورمێی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، هاوسه‌ره‌كه‌ی ئاگری تێ به‌ر دا و له ڕێكه‌وتی ٢٩ی خه‌رماناندا (١٩ی سێپته‌مبه‌ر)، گیانی له ده‌ست دا.
١١. س.م. ٢٢ساڵ، خه‌ڵكی ده‌ڕه‌شاری پارێزگای ئیلام، له لایه‌ن براكه‌یه‌وه له ڕێكه‌وتی ١٧ی سه‌رماوه‌زدا (٧ی دیسه‌مبه‌ری ٢٠٢٠) كوژرا.
١٢. فاتمه محه‌ممه‌دی، خێزاندار، خه‌ڵكی قه‌ڵای شاهین شاری سه‌رپێڵ زه‌هاوی پارێزگای كرماشان، له لایه‌ن هاوسه‌ركه‌یه‌وه له ڕێكه‌وتی ٢١ی گوڵاندا (١٠ مه‌ی ٢٠٢٠) كوژراوه.
١٣. گوڵستان سۆهرابیان، خه‌ڵكی قەڵای شاهینی شاری سه‌رپێڵ زه‌هاوی پارێزگای كرماشان، له ڕێكه‌وتی ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٩ كاتێك كچه‌كه‌ی ئه‌نارد بۆ پاسگای گونده‌كه بۆ شكاتكردن له هاوسه‌ره‌كه‌ی، له ڕێگادا كه‌وته به‌ر هێرشی زاواكه‌ی و كوژرا.
١٤. ناو نادیار، ٢٢ ساڵان، خه‌ڵكی یه‌كێك له گونده‌كانی شاری دێهلۆڕانی پارێزگای ئیلام، له لایه‌ن براكه‌یه‌وه له ڕێكه‌وتی ١٧ی سه‌رماوه‌زدا ( ٧ی دیسه‌مبه‌ر) كوژرا.
١٥. ئازاده مۆروه‌تی، ٢١ ساڵان، خێزاندار و خه‌ڵكی گوندی تیله‌كۆی شاری دێولانی پارێزگای كوردستان، له لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه له ڕێكه‌وتی ٢٤ی سه‌رماوه‌زدا (١٤ی دیسه‌مبه‌ر٢٠٢٠)، كوژرا.
١٦. ناو و ناسنامه نادیار، له كه‌مه‌ربه‌ندیی ڕۆژئاوای مه‌یان سه‌نجابی شاری كرماشان له لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه به چەکی گه‌رم له ڕێكه‌وتی ٢٦ی ڕێبه‌نداندا ( ١٤ی فێبریه‌ی ٢٠٢٠)، كوژرا.
١٧. لاله (ژاڵه) كازمی، ٣٨ساڵان، له به‌رانبه‌ر دادگای شاری كرماشان دوای پێشکەشکردنی داوای ته‌ڵاق و به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی دادگا له لایه‌ن ئا. ك ێی هاوسه‌ریه‌وه به چەکی گه‌رم له ڕێكه‌وتی ١٤ی ڕێبه‌نداندا (٢ی فیبریەی‌٢٠٢٠)، كوژرا، برای ئه‌م ژنه و په‌ریوه‌ش زه‌فه‌ریی پارێزه‌ریشی لەم ڕووداوەدا به ده‌ستی ئا.ك كوژران.
ده‌ستبه‌سه‌ركردن و سەپاندنی سزای زیندایکردن بۆ چالاكانی ژن
به پێی ئاماره كۆکراوه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، له یه‌ك ساڵی ڕابردوودا ده‌یان ژنه چالاكی كورد له ئێران له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر یان بانگهێشتی ڕێكخراوه ئه‌منییه‌كان كراون، ژماره‌یه‌ك له‌م كه‌سانه دوای تێپه‌ڕینی چه‌ندین مانگ هێشتا هەر ده‌ستبه‌سه‌رن و ژماره‌یه‌كیش حوكمی زیندانیان بۆ ده‌رچووه و ڕه‌وانه‌ی زیندان كراون، هه‌روه‌ها زه‌ینه‌ب جه‌لالیان وه‌كوو تاكه ژنه زیندانییه‌كی سیاسی له ئێران‌دا كه سزای زیندانی هەتاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پاوه، له ساڵی ١٣٨٦ه‌وه له زینداندایە.
له درێژه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته‌دا ناو، تۆمه‌ته‌كان و دوایین بارودۆخی چالاكانی ژنی كوردی ده‌ستبه‌سه‌ركراو و زیندانی كه به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی میدیاكان و ڕێكخراوه‌کانی مافی مرۆڤ، كۆ كراوه‌ته‌وه و ئاماده كراوه، بڵاو ده‌بێته‌وه.
١. زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له ڕێكه‌وتی ٧ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٣٨٦ له لایه‌ن هێزەکانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كرماشانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و نزیكه‌ی سێ مانگ له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئه‌منیدا كه‌وته ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی فراوانی جه‌سته‌یی و ڕۆحییه‌وه و دوای ئه‌وه ڕه‌وانه‌ی به‌ندی ژنانی كانوونی ئیسڵاح و ته‌ربیه‌تی كرماشان كرا. ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه له ڕێكه‌وتی ١٣ی سه‌رماوه‌زی ١٣٨٧ له لقی یه‌كی دادگای شۆری ئیسلامیی كرماشان به سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر مورادی، به تۆمه‌تی هه‌وڵدان دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له ڕێگه‌ی ئه‌ندامێتییه‌وه له پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (په‌ژاك)دا، سزای لەسێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو، دوای تانەدان له‌م حوكمه، دۆسیه‌كه نێردرایه لقی ٤ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای كرماشان و سزاكه وه‌ك خۆی په‌سه‌ند كرایه‌وه و له زستانی ١٣٨٨ له لایه‌ن دیوانی باڵای ئێرانیشه‌وه په‌سه‌ند كرا. دوابه‌دوای هه‌وڵ و تێكۆشانی زۆر بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای لەسێداره‌دانی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له لایه‌ن بنه‌ماڵه، پارێزه‌ر و چالاكانی مافی مرۆڤه‌وه، سزای ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه له خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٠دا به لێبوردنی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران له سێداره‌وه كه‌م كرایه‌وه بۆ زیندانی هه‌تاهه‌تایی. ناوبراو له مانگی سه‌رماوه‌زی ١٣٩٣دا دوای ڕازیبوونی دادوه‌ر و ئیداره‌ی ئیتلاعات له كرماشانه‌وه گواسترایه‌وه بۆ زیندانی خۆی له پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا كه نزیكترین زیندانه به شوێنی ژیانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له ماكۆ. زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له شه‌ش مانگی ڕابردوودا به بێ هۆ و حوكمی یاسایی چوار جار بۆ زیندانه جۆراوجۆره‌كانی ئێران، وه‌كوو قه‌رچه‌كی وه‌رامین، كرمان، كرماشان و یه‌زد، دوور خراوه‌ته‌وه. گواستنه‌وه‌ی دووباره‌ی زینه‌ب جه‌لالیان له كاتێكدا ڕووی داوه كه بارودۆخی جه‌سته‌یی ناوبراو به هۆی لێکەوتەکانی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابیننەکردنی پێداویستیی پزیشكی پێویستەوە گەل خراپە و به هۆی ماوه‌ی زۆری ڕاگیرانی له زیندان و بارودۆخی دژواری زینداندا توشی نه‌خۆشینی جۆراوجۆر بووه و دوای ئه‌وه‌ی دوایین جار له زیندانی قه‌رچه‌ك تووشی كۆرۆنا بوو، توندبوونی هه‌ناسه‌یشی تووش بووه.
٢. هاجه‌ر سه‌عیدی، چالاكی مه‌ده‌نی، له ڕێكه‌وتی ١٨ی جۆزه‌ردانی ١٣٩٩دا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی سنه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای ١٨ ڕۆژ به کەفالەت ئازاد كرا. ناوبراو له مانگی گوڵانی ١٣٩٩ و له سەروبەندی ڕۆژی جیهانیی كرێكاردا له لایه‌ن ناوه‌ندی هه‌واڵگریی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كرابوو. ئه‌م ژنه چالاكه له ڕێكه‌وتی ٢٢ی گه‌لاوێژی ١٣٩٩دا له لایه‌ن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنه‌وه به سەرۆکایەتیی دادوه‌ر سه‌عیدی به تۆمه‌تی «تێكدانی ئاسایسی گشتی لە ڕێگەی ئه‌ندامێتییەوە له حیزبی كۆمۆنیستی ئێران‌دا (كۆمه‌ڵه)» و هه‌روه‌ها به‌شداریکردن لە خۆپیشاندانی نایاسایی و پێوه‌ندیگرتن له‌گه‌ڵ چالانی كرێكاری‌دا، سزای ٥ ساڵ به‌ندكرانی بۆ ده‌رچووه كه بۆ ماوه‌ی ٤ ساڵ هه‌ڵدەپه‌سێررێت و جێبەجێ ناکرێت. ئه‌م ژنه چالاكوانه دەبێ بە درێژایی ئەم ٤ ساڵە چوار مانگ جارێک خۆی به ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه بناسێنێت.
٣. زارا جه‌مالی، چالاكی مه‌ده‌نیی خه‌ڵكی گوندی “فش”ی شاری كه‌نگاوه‌ری سه‌ر به پارێزگای كرماشان، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی حوكمی ٩ مانگ زیندان ڕه‌وانه‌ی به‌ندی ژنانی كانوونی ئیسڵاح و ته‌ربیه‌تی كرماشان كرا. ئه‌م ژنه چالاكه كورده له ڕه‌شه‌مه‌ی ١٣٩٧ و دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك دژ بە حیجانی زۆره‌ملێ بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كه‌نگاوه‌ر كرا و خرایه ژێر لێپرسینه‌وه، رۆژی دواتریش دوای بانگكردنی بۆ دادسه‌رای ئه‌م شاره و كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی یاسایی، به بارمته‌ی ٢٥ میلیۆن تمه‌نی ئازاد كرا. ئه‌م چالاكه مه‌ده‌نییه دوای ماوه‌یه‌ك به تۆمه‌تی بانگه‌شه‌ی دژی حكومه‌ت، له لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئیسلامیی كه‌نگاوه‌رەوە حوكمی یه‌ك ساڵ به‌ندكرانی به سه‌ردا سه‌پا كه له دادگای پێداچوونه‌وه‌دا كه‌م كرایه‌وه بۆ ٦ مانگ. هەروەها لە ژێر زەختی ئیمام جومعەی کەنگاوەر و ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپایشدا دۆسیەیەکی دیکەی بە تۆمەتی «پەرەپێدانی فەساد و فەحشا» لە دادگای کەیفەریدا بۆ کرایەوە و لەم دۆسیەشدا مەحکووم کراوە بە ٩١ ڕۆژ زیندان، دوو میلیۆن تمەن غەرامە و ٥٤٨ سەعات بەشداریکردن لە خولەکانی عیفاف و حیجابدا.
٤. سومه‌یه نمه‌دمال، ئه‌ندامی پێشووی حیزبی ئازادیی كوردستان (پاك)، له ڕێكه‌وتی ٤ی گه‌ڵاڕێزانی ١٣٩٩ له شاری بۆكان له لایه‌ن به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه ئه‌منییه كرا، ناوبراو دوای مانگێك لێپرسینه‌وه له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ به دانانی بارمته ئازاد كرا. سومه‌یه نمه‌دمال له كۆتاییه‌كانی پوشپه‌ڕی ١٣٩٩دا دوای هەماهه‌نگیکردن له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه ئه‌منییه‌كاندا و وه‌رگرتنی ئه‌ماننامه، گه‌ڕابوویه‌وه بۆ ئێران.
٥. شاناز سادقیفەڕ، هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ کە لەگەڵ منداڵەکەیدا بە ناوی ئایناز زار‌ع لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٣٨٩ دوای وەرگرتنی «ئەماننامە» لە ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران گەڕابوویەوە ئێران، به‌ڵام له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. له ڕێكه‌وتی ٣١ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵدا له لایه‌ن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی شاری ورمێ به سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر شێخلو بە تۆمەتی «چالاکیی دژی ئاسایشی نەتەوەیی لە ڕێگەی ئەندامێتییەوە لە پارتی ئازادیی کوردستاندا (پاک)» لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری ورمێوە حوکمی ١٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا. ئه‌م حوكمه له ڕێكه‌وتی ٤ی ڕه‌شه‌مه له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ورمێ‌دا كه‌م كرایه‌وه بۆ پێنج ساڵ و یه‌ك ڕۆژ زیندان.
٦. ئایناز زار‌ع ١٧ ساڵان، خه‌ڵكی ورمێ و ئه‌ندامی پێشووی پارتی ئازادیی كوردستان (پاك)، له‌گه‌ڵ دایكی شاناز سادقیفه‌ڕ له ڕێكه‌وتی ٦ی خه‌رمانانی ١٣٩٨ دوای هەماهه‌نگیکردنی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپادا گەڕایەوە بۆ ئێران، به‌ڵام له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو له ڕێكه‌وتی ٢٦ی گه‌ڵاڕێزاندا له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای كه‌یفه‌ریی ورمێوە (تایبه‌ت به منداڵان و مێرمنداڵان) «به تۆمه‌تی چالاكیی دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له ڕێگه‌ی ئه‌ندامێتییه‌وه له پارتی ئازادیی كوردستاندا (پاك)» حوکمی پێنج ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پابوو، به‌ڵام دوای تانەلێدان و داوای پێداچوونەوە بە حوکمەکەدا دۆسیه‌كه‌ی له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ورمێ‌دا كه‌م كرایه‌وه بۆ یه‌ك ساڵ زیندان. ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه له ڕێكه‌وتی ٦ی سه‌رماوه‌زدا دوای تێپه‌ڕاندنی ١٥ مانگ به‌ندكران له زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ ئازاد كرا.
٧. فه‌رانه‌ك جه‌مشیدی، چالاكی ژینگه‌پارێز و ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی سه‌وزی كوردستان، له ڕێكه‌وتی ٨ی پووشپه‌ڕ (٢٨ی ژوەن) له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له سنه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو دوای چوار مانگ و نیو ده‌ستبه‌سه‌ربوون له ڕێكه‌وتی ٢٠ی گه‌لاوێژی ١٣٩٩ به دانانی بارمته‌ی ٢٠٠ میلیۆن تمه‌نی له زیندان ئازاد كرا، ئه‌م چالاكه ژینگه‌پارێزه له ڕێكه‌وتی ١٤ی ڕێبه‌ندانی ١٣٩٩ له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی سنه‌وه به سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر سه‌عیدی به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له یه‌كێك له حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه كوردیه‌كاندا سزای چوار ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا.
٨. زارا محه‌ممه‌دی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی كولتووری، كۆمه‌ڵایه‌تیی نۆژین، له كۆتاییه‌كانی ئه‌مساڵدا له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای كوردستانه‌وه سزای ٥ساڵ به‌ندكرانی به سه‌ردا سه‌پا. ناوبراو پێشتر له لایه‌ن دادگای ئیقلابی سنه‌وه به سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر سه‌عیدی به تۆمه‌تی «دامەزراندنی ده‌سته و گرووپ به مەبەستی تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی» قورسترین سزای یاسایی، واته ده ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپابوو، ئه‌م مامۆستای زمانی كوردییه له ڕێكه‌وتی ٢ی جۆزه‌ردانی ١٣٩٨دا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له ماڵه‌كه‌ی خۆی له سنه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو نزیكه‌ی حه‌وت مانگ له بارودۆخێكی دژوار‌دا له زیندان ڕاگیرابوو و له‌و ماوه‌یه‌دا بۆ دانپێدانانی زۆره‌ملێ كه‌وته ژێر زەخت و گوشارەوە، زارا محه‌ممه‌دی له ڕێكه‌وتی ١١ی سه‌رماوه‌زدا به دانانی بارمته‌ی ٧٠٠ میلیۆن تمه‌نی به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا.
٩. مێهره‌بان كشاوه‌رز، خوێندكار و ئه‌كته‌ری شانۆ، له ڕێكه‌وتی ٢٩ی گه‌لاوێژدا بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمی سێ مانگ و یه‌ك ڕۆژ به‌ندكران ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئێڤینی تاران كرا. ئه‌م خوێندكارەی به‌شی شانۆی زانكۆی هونه‌ره جوانه‌كان پێشتر له خه‌رمانانی ١٣٩٤‌دا له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپاوە ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای نزیكه‌ی مانگێك به دانانی بارمته ئازاد كرا، ناوبراو له ڕێكه‌وتی ٢٦ی خاكه‌لێوه‌ی ١٣٩٦ له لایه‌ن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تارانەوە به سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر مەقیسه، به تۆمه‌تی بانگه‌شه‌ی دژی حكومه‌ت سزای یه‌ك ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا. ئه‌م حوكمه له ڕێكه‌وتی ٢٣ی به‌فرانباری ١٣٩٨ له لقی ٥٤ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای تاران‌دا كه‌م كرایه‌وه بۆ سێ مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندان.
١٠. په‌روین ئه‌دوایی، چالاكی مافی ژنان، له ڕێكه‌وتی ٥ی گه‌لاوێژی ١٣٩٨ به هێرشكردنه سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له مه‌ریوان له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه دستبه‌سه‌ر كرا و دواتر ڕه‌وانه‌ی دستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه كرا. ناوبراو دوای دوو مانگ و كۆتاییهاتنی لێپرسینه‌وه‌كان گواسترایه‌وه بۆ به‌ندی ژنان له كانوونی ئیسڵاح و ته‌ربیه‌تی سنه، ناوبراو ڕۆژی ٢ی گه‌ڵاڕێزان به دانانی بارمته‌ی ٥٠٠ میلیۆن تمه‌نی هه‌تا كۆتاییهاتنی قۆناغی دادگاییكردن ئازاد كرا. ئه‌م ژنه چالاكه دواتر له لایه‌ن دادگای ئینقلابی مه‌ریوانه‌وه به تۆمه‌تی تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له ڕێگای هاوكاریكردن له گه‌ڵ حیزبی ژیانی ئازادی كوردستاندا (په‌زاك)، سزای پێنج ساڵ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پا. ئه‌م حوكمه له دادگای پێداچوونه‌وه‌دا كه‌م كرایه‌وه بۆ دوو ساڵ. ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه له ڕێكه‌وتی ١٠ی ڕه‌به‌ندانی ١٣٩٨ بۆ تێپه‌راندنی حوكمه‌كه‌ی دیسان ڕه‌وانه‌ی به‌ندی ژنانی كانونی ئیسڵاح و ته‌ربیه‌تی سنه كرا. ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه له ١٨ی خاكه‌لێوه‌ی ١٣٩٩ دوای ڕاگه‌یاندنی لێبوردنی دەزگای دادوەری له زیندان ئازاد كرا.
١١. سه‌حه‌ر كازمی، چالاكی ژینگه پارێز، له ڕێكه‌وتی ١٨ی گه‌لاوێژی ١٣٩٧ هێزه ئه‌منییه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. سێ مانگ دواتر، مەهوەش ئەمیریی دایکی و مادێح فەتحیی هاوسەریشی دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر کران. ناوبراو لە ڕێکەوتی ٣ی سەرماوەزی ١٣٩٧ و دوای مردنی باوکی، بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی پرسەی باوکی ئازاد کرا و دوای حەفتەیەک دیسانەوە دەستبەسەر کرایەوە. سەحەر کازمی لە ڕێبەندانی ١٣٩٧دا لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەعیدی بە تۆمەتی ”چالاکیی دژی ئاسایشی نەتەوەیی” حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بۆ دەرچوو. ئەم حوکمە لە دادگای پیاچوونەوەداکرایە ٢٠ مانگ. ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەشەمەی ١٣٩٨دا و دوای کۆتاییهاتنی زیندانەکەی، ئازاد کرا.
١٢. ئەندیشە سەدری، خەڵکی سنە و دەرچووی لقی هونەر، لە ڕێکەوتی ١٥ی ڕەزبەردا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە تاران دەستبەسەر کرا. ناوبراو دوای دەستبەسەرکران ڕەوانەی بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤینی تاران کرا و بە تۆمەتی ”کۆبوونەوە و پیلانگێڕی و بانگەشەی دژی حکوومەت” خرایە ژێر لێپرسینەوە. ئەم چالاکە مەدەنییە لە ٣ی گەڵاڕێزاندا بۆ درێژەی لێپرسینەوەکان و کردنەوەی دۆسیەی یاسایی گواسترایەوە بۆ زیندانی ژنانی سنە و دوای کۆتاییهاتنی قۆناغی لێپرسینەوە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە، لە ڕێکەوتی ١٩ی گەڵاڕێزاندا بە دانانی کەفالەت ئازاد کرا.
١٣. ندا پیر خزرانیان، چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی مه‌ریوان له ڕێكه‌وتی ١٥ی ڕه‌زبه‌ردا له لایه‌ن هێزه ئه‌مییه‌كانه‌وه له ماڵه‌كه‌ی خۆی له تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، باوكی ئه‌م چالاكه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ش له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی منداڵه‌كه‌یدا له به‌ری ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیبوو ده‌ستبه‌رسه‌ر كرا، ندا پیرخزرانیان دوای ٣٤ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كران له یه‌كێك له ده‌ستبه‌سه‌رگه ئه‌منییه‌كانی زیندانی ئێوینی تاران‌دا به دانانی بارمته ئازاد كرا.
١٤. ئانیسا جه‌عفه‌ری، ده‌رچووی كارناسیی ئه‌رشه‌دی به‌شی زمان ناسی و ئه‌ندامی شۆرای نووسه‌رانی وه‌رزنامه‌ی ئه‌ده‌بی هونه‌ریی “ژ” له ڕێكه‌وتی ٣ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵدا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕێكخراوی سپای ئیتلاعاتی سپاوه له ماڵه‌كه‌ی خۆی له شاری ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا سه‌ر به پارێزگای كرمانشان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو له ڕێكه‌وتی ١٩ی سه‌رماوه‌زدا دوای كۆتاییهاتنی لێپرسینه‌وه‌كان به دانانی بارمته‌ی ٣٥٠ میلیۆن تمه‌نی ئازاد كرا. له ڕێكه‌وتی ٣٠ی ڕێبه‌نداندا ئانیسا جه‌عفه‌ری مێهر له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كه‌ی بۆ وه‌رگرتنی دوایین به‌رگریی له خۆی له لقی دادوه‌ری دادگای گشتیی و ئینقلابی شاری ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا له پارێزگای كرماشان ئاماده بوون، ئه‌م كۆبوونه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر “ملایری” به‌ڕێوه چوو، ئه‌م چالاكه ئه‌ده‌بییه له سه‌ر چالاكی دژیی حكوومه‌ت، تۆمه‌تبار كرا، ئه‌مه له حاڵێكدایه كه پێشتر تۆمه‌تی “بانگه‌شه‌ی دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی” له ڕێگه‌ی هاوكاری كردن له گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه كوردیه‌كانه‌وه‌ی لێدرابوو.
١٥. موژگان كاوسی، نووسه‌ر و چالاكی كولتووری له ڕێكه‌وتی ٢٧ی گه‌ڵاڕێزاندا له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له نۆشه‌هری سه‌ربه پارێزگای مازه‌نده‌ران ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و گوازرایه‌وه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له شاری ساری كرا، ناوبراو ڕۆژی ٢٨ی سه‌رماوه‌ز دوای ئاماده بوونی له دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئه‌م شاره به دانانی بارمته‌ی ١٠٠ میلیۆن تمه‌نی به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا. ئه‌م نووسه‌ره كورده دواتر له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای شۆڕشی نۆشه‌هر به تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون له حیزبه نه‌یاره‌كانی كۆماری ئیسلامی سزای ٣٣مانگ، به تۆمه‌تی هەوڵدان دژی ئاسایشی گشتی” سزای ٣٠ مانگ، و بانگه‌شه‌ی دژ به كۆماری ئیسلامی. بۆ ٦مانگ به‌ندكران سزا درا. ناوبراو له ڕێكه‌وتی ٣٠ی گوڵاندا بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمی سێ ساڵ به‌ندكران له نه‌وشه‌هر ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌م شاره كرا. و له مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵدا له به‌ندیخانه‌ی نۆشه‌هه‌ره‌وه گوازایه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی ئێوینی له تاران.
١٦. سومه‌یه كارگه‌ر، چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تیی كورد، خه‌ڵكی ئیلام و ده‌رچووی به‌شی فه‌لسه‌فه له زانكۆی ته‌برێز له ڕێكه‌وتی ٢٥ی ڕه‌بده‌ردا له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، ناوبراو تووشی نه‌خۆشییه‌كیی نایابه كه به فراوانی بینینی ناوبراوی كه‌م كردۆته‌وه. ئه‌م چالاكه كۆمه‌ڵایه‌تییه له ناوه‌ڕاستی مانگی ڕێبه‌ندان دوای ٤ مانگ لێپرسینه‌وه له به‌ندی ٢ی ئه‌لفی زیندانی ئێوه‌ین گواسترایه‌وه بۆ زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین و هێشتا مافی پێداویستییه‌كی پزیشكی لێ زه‌وت كراوه.
١٧. فه‌ریده وه‌یسی، چالاكی مه‌ده‌نی ڕۆژی ٢٤ی به‌فرانباری ١٣٨٩ له شوێنی كاره‌كه‌ی خۆیدا (دامه‌زراوه‌ی زانست، ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر گویزرایه‌وه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه. ناوبراو دوای دوو مانگ به دانانی بارمته ئازاد كرا‌و له به‌فرانباری ئه‌مساڵدا له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای شۆرشی ئیسلامی سنه‌وه به یه‌ك ساڵ به‌ندكران كه بۆ ماوه‌ی سه ساڵ به‌شێوه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراو ده‌بێ سزا درا.
١٨. فاتمه داوه‌ند ڕۆژی ٢٦ی گه‌ڵاڕێزان له گه‌ڵ شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕینی خه‌ڵك سه‌باره‌ت به زیاد بوونی نرخی به‌نزین له بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر گوێزرایه‌وه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ. ناوبراو ماوه‌ی ١٠ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ سه‌باره‌ت به هاوكاری كردن له گه‌ڵ حیزبه ئۆزپۆزیسیۆنه كوردیه‌كان له ژێر گوشاردا بوو، دانپێدانانه زۆره ملییه‌كانی ناوبراو له میدیاكانی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا بڵاو كرایه‌وه. ناوبراو له ڕێكه‌وتی ٦ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵدا به دانانی بارمته‌ی ٥٠٠ میلیۆن تمه‌نی له زیندان ئازاد كرا. ناوبراو له دوو دۆسیه‌دا له لایه‌ن لقی ١٠٣ی دادگای كه‌یفه‌ری ٢ی بۆكان و لقی یه‌كی دادگای شۆڕشی مه‌هاباد به تۆمه‌تی تێكدانی ئاسایشی گشتی، كۆبوونه‌وه و پلانگێڕی، و به‌شدار بوون له ئاژاوه گێڕی، كه‌شفی حیجاب و كۆبوونه‌وه‌و پێكهێنان دژی ئاسایشی ئێران، له سه‌ر یه‌ك مه‌حكووم كرا به پێنج ساڵ به‌ندكران و ٣٠ قامچی لێدان. ناوبراو له ڕێكه‌وتی ١٦ی گه‌لاوێژ بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمی ٤٥ مانگ به‌ندكراو ٣٠قامچی، ڕه‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی ورمێ كرا.
١٩. ده‌ریا تاڵه‌بانی، چالاكی مه‌ده‌نی و مامۆستای زمانی ئینگلیسی له ڕێكه‌وتی ٢٠ی به‌فرانباردا هاوكات له گه‌ڵ شه‌پۆلی به‌ربڵاوی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چالاكانی كورد له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپاوه له مه‌هاباد ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو له ڕێكه‌وتی ٢٧ی ڕێبه‌نداندا دوای كۆتاییهاتنی لێپرسینه‌وه‌كان له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپای ورمێ به دانانی بارمته ئازاد كرا.
٢٠. ئه‌سرین محه‌ممه‌دی خوێندكاری به‌شی هونه‌ر، خه‌ڵكی سنه و دانیشتووی تاران له ڕێكه‌وتی ٢٠ی به‌فرانباردا هاوكات له گه‌ڵ شه‌پۆلی به‌ربڵاوی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چالاكانی كورد له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپاوه له مه‌هاباد ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو له ڕێكه‌وتی ٣٠ی ڕێبه‌نداندا دوای كۆتاییهاتنی لێپرسینه‌وه‌كان له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپای ورمێ به دانانی بارمته ئازاد كرا.
٢١. عه‌زیمه ناسری، چالاكی مه‌ده‌ی خه‌ڵكی بۆكان له ڕێكه‌وتی ٢٠ی به‌فرانباردا هاوكات له گه‌ڵ شه‌پۆلی به‌ربڵاوی ده‌سته‌سه‌ركردنی چالاكانی كورد له له لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌زگای ئیتلاعاتی سپاوه له مه‌هاباد ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو دوای چه‌ند حه‌فته و كۆتاییهاتنی لێپرسینه‌وه‌كان له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپای ورمێوه ڕه‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی ورمێ كرا و تاكو ئێستا چاره‌نووسی نادیاره و له به‌ندی ژنانی ئه‌م زیندانه‌دا ڕاگیراوه.
٢٢. ڕۆژین محه‌ممه‌دپوور هاووڵاتیی خه‌ڵكی بۆكان له ڕێكه‌وتی ٣٠ی به‌فرانباردا له لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و گوێزرایه‌وه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ. ناوبراو هێشتا مافی پێوه‌ندیی ته‌له‌فوونی و چاوپێكه‌وتنی ڕاسته‌وخۆ له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی پێنه‌دراوه‌و له ژێر لێپرسینه‌وه‌دایه.
.
٢٤. ئیلهام یه‌زدانی پوور، سه‌رپه‌رشتی گرووپی موزیكی گلاریس كه له‌سه‌ره‌تاكانی مانگی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ له گه‌ڵ چوار ئه‌ندامی تری ئه‌م گرووپه به ناوه‌كانی سه‌میرا فه‌ره‌حناكی، نه‌سته‌ره‌ن یه‌زدانی پوور، نازه‌نین ئه‌تابه‌كی و مه‌لیحه مورادی، له لقێكی لێپرسینه‌وه‌ی دادسه‌رای كرماشان‌دا به تۆمه‌تی خوێندنی ئاوازێكی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژێكی ژن‌دا تۆمه‌ته‌كانیان پێ ڕاگه‌یه‌نرا، هەموو ئەندامانی ئەم گرووپە پێش ئەوەی بچنە بەردەم ئەو لقەی لێپرسینەوە، نزیکەی مانگێک لەمەوبەر و دوابەدوای بڵاوکردنەوەی کلیپێکی ئەم گرووپە کە بە بۆنەی شەوی یەلداوە دروست کرابوو، دوو جار بە شێوەی تەلەفۆنی بانگهێشتی بەردەم «پۆلیسی ئاسایشی ئەخلاقی»ی کرماشان کراون و دوای ئەنجامدانی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، مەجبوور کراون بە نووسراو بەڵێن بدەن چیتر لە بەرنامە و کلیپەکانیاندا گۆرانیبێژی ژن بەکار ناهێنن».
.
٢٥.ئاره‌زو موسته‌فایی شاعێر، ١٧ ساڵان خه‌ڵكی مه‌ریوان، له ڕێكه‌وتی ١٦ی ڕێبه‌نداندا دوای بانگهێشت كردن بۆئیداره‌ی ئییتلاعاتی مه‌ریوان كه‌وته ژێر لێپرسینه‌وه و دوای ١٣ ڕۆژ به دانانی كه‌فاله‌ت ئازاد كرا.
٢٦. زه‌ینه‌ب ئیسماعیلی ئه‌ندامی گرووپی دایكانی ئاشتی له ڕێكه‌وتی ١ی سه‌رماوه‌زدا له دادگای ئینقلابی سنه‌وه بە شێوەی غیابی و بەبێ ئامادەبوونی خۆی، به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له «گرووپە بەرهەڵستکارەکاندا» و «بانگەشەی دژی حکوومەت» به گشتی سزای شه‌ش ساڵ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پابوو. دوای پێشکەشکردنی داوای پێداچوونەوە له لقی یه‌كەمی دادگای شۆڕشی سنه گۆڕدرا بۆ یه‌ك ساڵ به‌ندكرانی هه‌ڵپه‌سێدراو. زه‌ینه‌ب ئیسماعیلی له ڕێكه‌وتی ٨ی ڕێبه‌ندانی ساڵی پاردا لە لایەن هێزه ئه‌منییه‌كانەوە له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له شاری دێولانی پارێزگای كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر کرا و دوای مانگێك مانه‌وه له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه، به دانانی بارمته ئازاد كرا. ناوبراو بە درێژایی ئەو ماوه‌یه مافی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و هه‌روه‌ها مافی وه‌رگرتنی دەواوده‌رمانی لێ زه‌وت كرابوو
٢٧. ئاڤاشین زاگرۆس هاووڵاتیی كوردستانی سووریا (ڕۆژئاوا) و ئه‌ندامی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاک)، كه دوای برینداربوون له ٢٠ی ڕه‌زبه‌ردا له نزیک مه‌ریوان لە لایەن هێزه ئه‌منییه‌كانەوە ده‌ستگیر كرابوو، ناوبراو له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ربووندا گوللە بەر لاقی كه‌وتووە و له حاڵێكدا كه دەبوو له ژێر چاودێریی پزیشکدا بێ، به‌ڵام بۆ لێپرسینه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌یه‌كی شاری سنه و ئه‌مه‌ش بۆ‌ته هۆی نیگه‌رانیی هەرچی زیاتری بنه‌ماڵه‌کەی له ئاست دۆخی ته‌ندروستیی ئاڤاشیندا». دوای زیاتر له ٤ مانگ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ناوبراو هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسیی له به‌رده‌ستدا نییه.
٢٨. سنوور خه‌لیفانی، خه‌ڵكی مه‌هاباد له ساڵی ١٣٩٣ دا له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی بوون به ئه‌ندامی داعش له سوریه، ناوبراو دوای دوو ساڵ له داعش جیا ده‌بێته‌وه و ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئێران. ناوبراو له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له جوانڕۆ ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای نزیكه‌ی ٣ مانگ به دانانی بارمته ئازاد كرا. ئه‌م هاووڵاتییه له ساڵی ٩٦دا به تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون له داعش سزای ١٥ ساڵ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پا و له ساڵی ١٣٩٧دا بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی زیندانی ورمێ كرا. ئه‌م زیندانییه له كۆتاییه‌كانی به‌فرانباردا له به‌ندی ژنانی زیندانی ناوه‌ندی ورمێ گوێزرایه‌وه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات و تاكوو ئێستا هیچ زانیارییه له‌سه‌ر چاره‌نووسی به ده‌ست نه‌هاتووه.
٢٩. سه‌كینه په‌روانه هاووڵاتی خه‌ڵكی قوچان و دانیشتووی هه‌رێمی كوردستان له ڕێكه‌وتی ١٥ی گه‌ڵاڕێزانی ١٣٩٨ له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌منییه‌تی به بیانووی چاوپێكه‌وتن له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی له شاری سلێمانی كوردستانی ئێراق ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ سنووری ئێران و ئێراق ماوه‌ی ده ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌كانی مه‌ریوان و سنه‌دا ڕاگیرا و دواتر ڕه‌وانه‌ی یه‌كێك له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی شاراوه‌كانی ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپا له ڕۆژهه‌ڵاتی تاران كرا، ناوبراو له ماوه‌ی سێ مانگ ده‌ستبه‌سه‌ركردنیدا له دژوارترین بارودۆخدا ئه‌شكه‌نجه‌یی جه‌سته‌یی كراوه و له ژێر لێپرسینه‌وه‌دا له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌یه‌كی شاراه‌ی ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپا له تاران بووه.
په‌یام دوڕئەفشان، پارزه‌ری ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه کە خۆیشی ئێستا لە بەندیخانەدایە، رۆژی ٥ی جۆزه‌ردانی ئەمساڵ ڕایگەیاند که لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران سزای ٥ ساڵ زیندان و ٢ ساڵ قەدەغەکردنی ئه‌ندامێتی له ده‌سته و لایه‌نه سیاسییه‌كانی بە سەر ئەو خانمەدا سەپاندووە. بەپێی حوكمی دادگا، تۆمه‌تی په‌روانە بریتییە لە «ئه‌ندامێتی له گرووپه‌كانی دژ به حکوومەتدا به مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات.».
سەکینە پەروانە لە خاکەلێوەی ئەمساڵدا لەبەر نووسین و وتنەوەی دروشم لە زیندانی ئێڤین‌دا، گواسترایەوە بۆ زیندانی قەرچەکی وەرامین و دوای ٤ ڕۆژ مانەوە لە ژووری تاکەکەسیدا ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەروونپزیشکیی ئەمین‌ئاوای شاری‌ڕەی کرا. ناوبراو لە ١٤ی پووشپەڕ و لە حاڵێکدا کە کە ئاسەواری لێدان و ئەشکەنجە بەسەر جەستەیەوە دیار بوو، دیسان گەڕێنرایەوە بۆ زیندانی ئێڤین و دادگایەک لە گەلاوێژی ئەمساڵدا بە تۆمەتی «ئاژاوەنانەوە لە زینداندا» حوکمی ٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند. ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه له چه‌ند مانگی ڕابردوودا له زیندانی قه‌رچه‌كه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ زیندانه‌كانی قوچان ومه‌شهه‌د.
٣٠. ڕه‌بابه جه‌لالی چالاكی خه‌ڵكی سنه. له ناوه‌ڕاستی مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵدا له لایه‌ن هێزه ئه‌مینییه‌كانه‌وه له‌م شاره ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و دوای چه‌ند حه‌فته لێپرسینه‌وه به دانانی بارمته له كانونی ئیسڵاح و ته‌ربیه‌تی سنه‌وه ئازاد كرا.
٣١. گولستان پاڵانی، خه‌ڵكی سه‌رپێڵ زه‌هاو ساڵی ڕابردوو به تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون له داعش له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و ماوه‌ی چه‌ندین مانگه له به‌ندی كانونی ئیسڵاح و ته‌ربیه‌تی كرماشان‌دا ڕاگیراوه، ناوبراو له گه‌ڵاڕێزانی ئه‌مساڵدا بۆ لێپرسینه‌وه ڕه‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی ورمێ كرا‌و دوای چه‌ند حه‌فته گه‌ڕینراوه بۆ زیندانی كرماشان.
٣٢. سوهه‌یلا حیجاب، پارێزه‌ری یاسایی و خه‌ڵكی كرماشان، له جۆزه‌ردانی ساڵی ڕابردوودا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کرا و پاش ماوه‌یه‌ك گواسترایه‌وه بۆ یه‌كێك له ماڵە ئه‌منه‌كانی ئه‌م ڕێكخراوه‌یە و دواتریش دیسان برایەوه بۆ به‌ندی ژنانی زیندانی ئێوین. ناوبراو دواجار و پاش ٨ مانگ به دانانی بارمته‌ی ٣ میلیارد تمه‌نی ئازاد کرا. ئه‌م پارێزه‌رە له ڕێكه‌وتی ٢٨ی ڕەشەمەی ١٣٩٨دا به تۆمه‌تی «پڕوپاگه‌نده دژی حکوومەت، کۆبوونەوە و پیلانگێڕی، تێکدانی بیروڕای گشتی بە مەبەستی ئاژاوەنانەوە، دروستکردنی گرووپ بۆ داکۆکی لە مافی ژنان و داوای بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم و گۆڕینی یاسای بنەڕەتیی ئێران»، سەرجەم حوکمی ١٨ ساڵ بەندکرانی بۆ بڕایەوە. به پێی مادەیەکی یاسایی سەبارەت بە تێکەڵکردنی حوكمه‌كان، لە کۆی ئەم حوکمانە، ٥ ساڵی بەڕێوە دەچێت. ناوبراو لە ڕێکەوتی ٣ی جۆزەرداندا و پاش بانگکران بۆ لقی ٣٦ی دادگای پیاچوونەوەی پارێزگای تاران، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گواسترایەوە بۆ بەندیخانەی قەرچەک.
٣٣. ڕۆیا جه‌لالی ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی سه‌روزی كوردستان له ڕێكه‌وتی ١٤ی ڕێبه‌نداندا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. هێزه ئه‌منییه‌كان له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنیدا ده‌ستیان دابووه توند و تیژیی. ئه‌م چالاكه ژینگه پارێزه له ڕێكه‌وتی ١٣ی ڕه‌شه‌ممه‌دا دوای كۆتاییهاتنی لێپرسینه‌وه‌كان به دانانی بارمته‌ی ١٠٠ میلیۆن تمه‌نی له كانونی ئیسڵاح و ته‌ربیه‌تی سنه ئازاد كرا.