بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، رۆژی پێنجشەممە ٢٩ی بەفرانبار (١٩ی ژانڤییە) مامۆستا حەسەن کووهی، بەرنوێژی مزگەوتی بازای شاری میراوێی سەردەشت، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتە بۆ شوێنێکی نادیار.

دەوترێت ئەم مامۆستا ئایینییە بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کراوە.

لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتی سەر مامۆستا حەسەن کووهی هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.