ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان ئارشیڤ - KHRN

کۆبوونەوەی دادگای سێ چالاکی پیشەیی مامۆستایان لە تاران دوا خرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی ڕەشەمە (٢١ی فێبرییە) کۆبوونەوەی دادگاییکردنی شەعبان محەممەدی، ئەسکەندەر لوتفی و مەسعوود نیکخا، لە ئەندامانی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان-مەریوان، کە بڕیاربوو لە لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاراندا بەڕێوە بچێت، بە هۆی گۆڕدرانی دادگاکەوە دوا خرا بۆ کاتێکی تر. دەوترێت پێشتر دۆسیەی دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی فەرەنسی بە ناوەکانی سیسیل کۆلێر و ژاک پێری ڕادەستی...

زیاتر

لە مەریوان سەلاح ئازادی، چالاکیی پیشەیی مامۆستایان، سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەلاح ئازادی، مامۆستا و ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان-مەریوان، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەریوانەوە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا. ئەم چالاکە پیشەییەی مامۆستایان لە ڕێکەوتی ١٨ی خاکەلێوەی ئەمساڵدا (٧ی ئاوریلی ٢٠٢٢) لەڕێی تەلەفۆنەوە بانگهێشت کرایە بەردەم پۆلیسی فەتای مەریوان و دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کرا. لە ڕێکەوتی...

زیاتر

ئازادکردنی شەعبان محەممەدی و مەسعوود نیکخا بە بارمتەیەکی قورس لە زیندانی تاران

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە ٢٩ی گەلاوێژ (٢٠ی ئاگۆست) شەعبان محەممەدی و مەسعوود نیکخا، لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – مەریوان، بە دانانی بارمتەی قورسی ٢ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئێڤینی تاران ئازاد کراون. هەروەها پێشتر و لە ڕێکەوتی ٢٦ی گەلاوێژدا (١٧ی ئاگۆست) ئەسکەندەر (سۆران) لوتفی، وتەبێژی شۆرای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران...

زیاتر