بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەلاح ئازادی، مامۆستا و ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان-مەریوان، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەریوانەوە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

ئەم چالاکە پیشەییەی مامۆستایان لە ڕێکەوتی ١٨ی خاکەلێوەی ئەمساڵدا (٧ی ئاوریلی ٢٠٢٢) لەڕێی تەلەفۆنەوە بانگهێشت کرایە بەردەم پۆلیسی فەتای مەریوان و دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کرا. لە ڕێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوەدا (١٧ی ئاوریلی ٢٠٢٢) لە لقی یەکەمی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی مەریواندا یەکەم کۆبوونەوەی لێپرسینەوە لەم مامۆستایە بەڕێوە چوو و دوای ڕاگەیاندنی تۆمەتەکان بە کەفالەت ئازاد کرا.

دادگای ئەم چالاکە پیشەییەی مامۆستایان لە ڕێکەوتی ١١ی جۆزەرداندا (١ی ژوەنی ٢٠٢٢) بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» و «تێکدانی ڕای گشتی» لە لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەریوان بەڕێوە چوو.