بورهان کەمانگەر ئارشیڤ - KHRN

نیسان 19, 2022

دەرکردنی سزای بەندکران بۆ مەلایەکی ئایینیی سوننە و سێ چالاکی کورد بە هۆی بەشداریکردنەوە لە ڕێوڕەسمی سەرخۆشیی حەیدەر قوربانیدا

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ٢٧ی خاکەلێوە (١٦ی ئاوریل) مەلایەکی ئایینیی سوننەی کورد بە ناوی محەممەدمیرزا ڕەحمانی و ٣ چالاکوانی کورد بە ناوەکانی سیروان قوربانی، ئامانج قوربانی و بورهان کەمانگەر بە تۆمەتی «بانگەشەکردن بۆ گرووپە نەیارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران» لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی شاری کامێرانەوە بەپێی مادەی ٥٠٠ی یاسای سزادانی ئیسلامی هەرکامە حوکمی ٩١ ڕۆژ بەندکرانیان بەسەردا...

زیاتر
كانونی دووه‌م 14, 2022

ئازادکردنی کاتیی چوار چالاکی دەستبەسەرکراوی کورد لە زیندانەکانی سنە و کامێران

لە ڕۆژانی ڕابردوودا محەممەدمیرزا ڕەحمانی، مامۆستای ئایینیی کورد، لەگەڵ ٣ چالاکی مەدەنیی دیکەی خەڵکی کامێراندا بە ناوەکانی سیروان قوربانی، ئامانج قوربانی و بورهان کەمانگەر بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانەکانی سنە و کامێران ئازاد کراون. ئەم کەسانە لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕەوڕەسمی سەرەخۆشیی زیندانیی سیاسیی لەسێدارەدراوی کورد حەیدەر قوربانی لە شاری کامێران، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون و گوازرابوونەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 25, 2021

دەستبەسەرکردنی سێ چالاکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کامێران

لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم سێ چالاکی کوردی خەڵکی کامێران بە ناوەکانی محەممەدمیرزا ڕەحمانی، سیروان قوربانی و بورهان کەمانگەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. دەوترێت دەزگا ئەمنییەکان ڕایان گەیاندووە کە بەشداریکردنی ئەم کەسانە لە ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی حەیدەر قوربانی زیندانیی سیاسیی ئێعدامکراوی کورددا هۆکاری دەستبەسەرکردنیان بووە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی چوارشەممە ١ی بەفرانبار...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 14, 2019

بورهان کەمانگەر بە پێنج ساڵ بەندکران سزادرا

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە "بورهان کەمانگەر"، ئەندامی کۆڕی میوزیکی "کۆرال"ی شاری کامێران لەلایەن لقی یەکی دادهای شۆڕشی ئیسلامی سنە بەسەرۆکایەتیی "دادوەر سەعیدی" بە تۆمەتی "ئەندامبوونی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)" بە ٥ ساڵ بەندکران سزادراوە. دانیشتنی دادگای بورهان کەمانگەر ڕۆژی ١١ی خەزەڵوەر / ١١.٠٢ لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنە بەڕێووەچووبوو و ئەمڕۆ ٢٣ی سەرماوەز سزاکەی بەفەرمی پێڕاگەیەندراوە. ئەو هونەرمەندە کوردە خوشکەزای "حسێن...

زیاتر