بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئارشیڤ - Page 3 of 5 - KHRN
عەلی ئەحمەد سولەیمان گواسترایەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ ٢٩ی بەفرانبار / ٠١.٠٩، "عەلی ئەحمەد سولەیمان" بەندکراوی سیاسی کوردی خەڵکی باشوری کوردستان لە بەندیخانەی تەبرێزەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ گواسترایەوە. ناوبراو ڕۆژی ڕابردوو لەلایەن فەرمانبەرەکانی بەشی گواستنەوەی بەندکراوەکان بۆ دەرەوەی بەندیخانە ڕەوانە کرابوو، بەڵام بەهۆی بەفر بارین و گیرانی ڕێگا و بانەکان دیسانەوە گەڕێندرابووەوە بۆ بەندیخانەی تەبرێز. گواستنەوەی ئەو بەندکراوە سیاسییە کوردە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە پێشتر پێی ڕاگەیەندرابوو...
زیاتردوو بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ لەسێدارەدران
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ٢٥ی بەفرانبار / ٠١.٠٥، سزای سێدارە (قصاص نفس)ی دوو برای بەندکراوی تۆمەتبار بە "کوشتنی بەئەنقەست" بە ناوەکانی "داریوش دەروێشی" و "دانش دەروێشی" لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێکرا. ئەو دوو بەندکراوە لەگەڵ برایەکی دیکەیان بە ناوی پوران دەرویشی ڕۆژی ڕابردوو بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای سێدارە لە بەندی ٣-٤ی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێوە و بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی ئەو بەندیخانەیە گواسترابوونەوە. پوران...
زیاترکەیوان موکەرەمی بەمەبەستی تێپەڕکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی بەندیخانەی ورمێ کرا
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی بەفرانبار / ٠١.١٢، "کەیوان موکەرەمی"، هاوڵاتیی کورد بەمەبەستی تێپەڕکردنی سزای یەک ساڵ بەندکران ڕەوانە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ کراوە. ئەو هاوڵاتییە کوردە ماوەیەک پێش ئێستا لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ئیسلامی ورمێوە بە سەرۆکایەتیی "دادوەر شەیخلو" بە تۆمەتی "هاوکاریکردنی پارتی ژیانی ئازاد کوردستان (پژاک)" بە ساڵێک بەندکران سزادرابوو. کەیوان موکەرەمی لە ڕێکەوتی ١٧ی پووشپەڕ / ٢٠١٩.٠٧.٠٨ لەگەڵ "سابیر کەمانی" و "کامران...
زیاتردوو بەندکراو بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارە گواسترانەوە بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی بەندیخانەی ورمێ
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ٢٤ی بەفرانبار / ٠١.١٤، دوو بەندکراوی تۆمەتبار بە "کوشتنی بەئەنقەست" بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارە لە بەندی ٣-٤ی بەندیخانەی ورمێوە بەڕێکران بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی ئەو بەندیخانەیە. ناسنامەی ئەو دوو بەندکراوە "داریوش دەروێشپور" و "دانش دەروێشپور" ڕاگەیەندراوە. ئەو دوو بەندکراوە کە بران و خەڵکی ورمێن، نزیکەی چوار ساڵ پێش ئێستا بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەستی دوو هاوڵاتی دیکە دەستبەسەرکران و پاشان...
زیاترگواستنەوەی حاتەم ئۆزدەمیر لە بەندیخانەی ورمێوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران
بەگوێرەی زانیارییەانی تۆڕی مافەکنی مرۆڤی کوردستان، "حاتەم ئۆزدەمیر"، هاوڵاتی کوردی خەڵکی تورکیا ئەمڕۆ ١٤ی بەفرانبار / ٠١.٠٤، لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران گواستراوەتەوە. حاتەم ئۆزدەمیر لە شەوی ١١ی پوشپەڕی ئەمساڵدا / ٢٠١٩.٠٧.٠٢، پاش شەڕ و پێکدادانێکی نێوان هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و هێزەکانی قەرارگەی “حەمزە سەیدولشوهەدا”ی سپای پاسدارانی ورمێ لە ناوچە سنوورییەکانی چاڵدێران دەستبەسەرکرا. لەو تێکهەڵچوونە چەکدارییەدا چەند پارچەهاوەن بەر ئەندامەکانی جەستەی ئەم هاوڵاتییە کوردە...
زیاترگواستنەوەی بەندکراوێکی سوننەی کورد لە بەندیخانەی ورمێوە بۆ شوێنێکی نادیار
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە ئەمڕۆ ١٤ی بەفرانبار / ٠١.٠٤، بەندکراوێکی سونەی کورد بەناوی "خوسرۆ زەرەستان" لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێوە بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. خوسرۆ زەرەستان لە ڕێکەوتی ١٧ی گەلاوێژدا / ٢٠١٨.٠٨.٠٨ لە شاری شنۆ دەستبەسەرکرا و پاشان بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بەڕێکرا. ناوبراو پاش چەن هەفتە و کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوەکانی بۆ بەندیخانەی ورمێ گوسترابووەوە. ئەو هاوڵاتییە کوردە لە مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵدا / ٢٠١٨.١٠ بە...
زیاتردوو بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ بەهۆی تووشبوون بە نەخۆشیی ئەنفلەوەنزای گیانیان لە دەستدا
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی سەرماوەز / ١٢.١٨، دوو بەندکراو بەناوەکانی "عەلی پایا"، بەندکراو لە بەندی کرێکاری و "ئەمیر ناجی وەش"، بەندکراو لە بەندی ۱۴ پاش تووشبوون بە نەخۆشی ئەنفلەوەنزای گوازراونەتەوە بۆ ناوەندی دەرمانی بەندیخانەی ورمێ، بەڵام بەهۆی ئەوەی نەنێردراون بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی بەندیخانە، گیانیان لە دەستداوە. ئەو دوو بەندکراوە خەڵکی شاری ورمێ بوون، تەمەنیان لە سەرەوەی ٥٠ ساڵ بووە و...
زیاترکەماڵ حەسەن ڕەمەزان گەڕێندرایەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ
بەگوێڕەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، "کەماڵ حەسەن ڕەمەزان"، بەندکراوی سیاسیی کورد کە لە ڕۆژی ١٢ی سەرماوەز / ١٢.٠٣ ەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ورمێ گوزرابووە، ئەمڕۆ ١٢.١٢ گەڕێندرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە. ئەو بەندکراوە سیاسییە کوردە لەو ماوەیەدا سەبارەت بە پرسەکانی ناوخۆی بەندیخانەدا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە. ناوبراو پێشتریش لە ڕێکەوتی ٣٠ی خەزەڵوەر / ١١.٢١ برابوو بۆ دەستبەرەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ و بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ...
زیاتردوو دەستبەسەرکراوی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان بۆ بەندیخانەی ناوەندی ورمێ گوازرانەوە
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە ئەمڕۆ ١٨ی سەرماوەز / ١٢.٠٩، "پەرویز ناسری"، هاوڵاتیی کورد و "مەنسور زەینالیزادە"، هاوڵاتیی تورک، دووان لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ورمێ لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازراونەتەوە. سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لەو بارەیەوە بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دووا و گوتی کە پەرویز ناسری خەڵکی گەڕەکی ئیسلامئاوای ورمێیە و ٩ ڕۆژ پێش ئێستا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێوە دەستبەسەرکرابوو و لەلایەن...
زیاتر