بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئارشیڤ - Page 4 of 5 - KHRN
دوو بەندکراو لە ورمێ لەسێدارەدران
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ١٣ی خەزەڵوەر، دوو بەندکراوی سزادراو بە سێدارە(قصاص نفس) کە ڕۆژی ڕابردوو بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزاکانیان بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی بەندیخانەی ورمێ گوازرابوونەوە، لەسێدارەدران. تۆڕی مافەکانی مرۆڤ، ناسنامەی ئەو دوو بەندکراوەی "عەلی مەحمودپور" و "مورتەزا ئەشرافی" ڕاگەیاندبوو. ئەو دوو بەندکراوە نزیکەی سێ ساڵ پێش ئێستا بەتۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" بە سێدارە سزادرابوون.
زیاتردوو بەندکراو بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارە بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی بەندیخانەی ورمێ گوازرانەوە
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ١٢ی سەرماوەز / ١٢.٠٣، دوو بەندکراوی سزادراو بە سێدارە (قصاص نفس) بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەیان بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی بەندیخانەی ورمێ گوازراونەوە. ناسنامەی ئەو دوو بەندکراوە "عەلی مەحموودپور" و "مورتەزا ئەشرافی" ڕاگەیەندراوە. ئەو دوو بەندکراوە پێشتر بەتۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەستبەسەرکرابوون و پاشان بە سێدارە سزادرابوون. بەرپرسانی بەندیخانەی ورمێ بە بنەماڵەی ئەو دوو بەندکراوەیان ڕاگەیاندووە کە لە ئەگەری وەرنەگرتنی ڕەزامەندیی بنەماڵەی...
زیاترسەعید سەنگەر گەڕێندرایەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ و مستەفا سەبزی ڕەوانە بەندیخانەی ماکۆ کرا
ڕۆژی ڕابردوو ٧ سەرماوەز / ١١.٢٨، سەعید سەنگەر، بەنکراوی سیاسیی کورد لە دەستبەسەرگەی فەرمانگەی ئیتلاعاتی ورمێوە گەڕێندرایەوە بۆ بەندیخانی ناوەندیی ئەو شارە. هاوکات مستەفا سەبزی، بەندکراوی سیاسیی کورد لەو بەندیخانەیەوە بۆ بەندیخانەی ماکۆ، شاری لەدایکبوونی گوازرایەوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەعید سەنگەر لە ڕێکەوتی ٣٠ خەزەڵوەر / ١١.٢١ بەمەبەستی لێرسینەوە سەبارەت بە کێشەکانی ناوخۆی بەندیخانە بۆ ئەو دەستبەسەرگەیە گوازرابووە. هێزە ئەمنییەکان لەو ماوەیەدا هەڕەشەی دروستکردنی دۆسییەی تازەیان...
زیاتردوو هاوڵاتیی کوردی خەڵکی ورمێ هەرکامە بە ٥ ساڵ بەندکران سزادران
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، "شیروان سولەیمان نژاد" و "شەیدا نەجەفیان"، دوو هاوڵاتیی کوردی خەڵکی ورمێ لەلایەن لقی دوو دادگای شۆڕشی ئیسلامی ورمێ بەسەرۆکایەتی "دادوەر شێخلو" هەرکامە بە ٥ ساڵ بەندکران سزادراون. لقی دووی دادگای شۆڕش تۆمەتی "هەوڵدان بۆ ئەندامبوونی یەک لە حزبە کوردستانییەکان"ی بەسەر ئەو دوو هاوڵاتییەدا سەپاندووە و و سزاکەشی نزیکەی دوو هەفتە پێش ئێشتا لە بەندیخاەی ناوەندی ورمێ پێ ڕاگەیاندوون. دەگوترێت کە...
زیاتردوایین هەواڵەکانی خۆپێشاندانە جەماوەرییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان
دۆخی تەندروستیی دەیان برینداری خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیگەرانکەر ڕاگەیەندراوە بەگوێرەی دوایین زانیارییەکان، زیاتر لە ١٠٠ هاوڵاتی لە شارەکانی کرماشان، جوانڕۆ، مەریوان، سنە و بۆکان کە بەهۆی دەستڕێژی گولـلەی هێزە ئەمنییەکانەوە برینداربوون، لەناو ماڵی هاوڵاتیاندا چارەسەریی پزیشکییان بۆ دەکرێت و دۆخی تەندروستیی ژمارەیەکیان بەهۆی دەست نەکەوتنی کەلوپەلی دەرمانی و پزیشکی نیگەرانکەر ڕاگەیەندراوە. دەگوترێت ئەو هاوڵاتیانە لە ترسی ئەوەی دەستبەسەربکرێن سەردانی ناوەندە دەرمانی و پزیشکییەکانیان نەکردووە، چونکە ژمارەیەک...
زیاترکەمال حەسەن ڕەمەزان گەڕێندرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، "کەمال حەسەن ڕەمەزان"، بەندکراوی سیاسیی کورد کە ڕۆژی ٣٠ خەزەڵوەر / ١١.٢١ بۆ دەستبەسەرگەی فەرمانگەی ئیتلاعاتی ورمێ گوازرابووەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٤ی سەرماوەز / ١١.٢٥ گەڕێندرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە. لەلایەکی دیکەوە هیچ زانیارییە سەبارەت بە ڕەوشی "سەعید سەنگەر" کە لەگەڵ کەمال حەسەن ڕەمەزاندا بۆ ئەو دەستبەسەرگەیە گوازرابووەوە لە بەردەستدا نییە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤ دووا و گوتی: "کەمال حەسەن ڕەمەزان لە...
زیاترهاوڵاتییەکی دەستبەسەرکراو بۆ بەندیخانەی ورمێ گواخرایەوە
بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، رۆژی ٢٢ی خەزەڵوەر/ ١١.١٣، "مێحراب حەسەن پور"، هاوڵاتیی خەڵکی ورمێ لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارنەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گوازرایەوە. ئەم هاوڵاتییە کوردە نزیکەی ٢٠ رۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوو و تا رۆژی ٢٢ی خەزەڵوەر/ ١١.١٣ لە دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە ئەمنییە لێپرسینەوەی لەگەڵ کرابوو. مێحراب حەسەن پور لە ئێستادا لە بەندی ٣ـ٤ی بەندیخانەی ناوەندی ورمێ لەگەڵ بەندکراوانی ئاساییدا بەندکراوە. بە...
زیاترمستەفا سەبزی – بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ
زیاترمستەفا سەبزی
هاوڵاتیی کوردی خەڵکی ماکۆ
دەستبەسەرکران: جۆزەردانی ١٣٩٣ / ٢٠١٤.٠٤
تۆمەت: ئەندامبوون لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)
سزا: ١٥ ساڵ بەندکران
ڕەوش: بەندکراوە لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ
بەندکراوێک لە ورمێ لە کاتی گونجاودا نەنێردرا بۆ نەخۆشخانە و گیانی لە دەستدا
بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی ١٩ی خەزەڵوەر/ ١١.١٠ "مەرعان خەمۆ" بەندکراو لە بەندیخانەی ورمێ بەو هۆیەوە کە لە کاتی گونجاودا بۆ نەخۆشخانەیەکی دەرەوەی بەندیخانەکە نەگوازرایەوە گیانی لە دەستدا. ئەم بەندکراوە لە ساڵی ١٣٩٤/٢٠١٥ بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەستبەسەرکرا و پاشان بە سێدارە (قصاص) سزادرا. سەرچاوەیەکی ئاگادارە لەوبارەیەوە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی گوت: "ئەم بەندکراوە رۆژی هەینی بە هۆی ناجێگیریی دۆخی تەندروستییەوە بۆ نەخۆشخانەی بەندیخانەکە گوازرایەوە و پاش چەند کاتژمێرێک و...
زیاتر