بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئارشیڤ - Page 2 of 5 - KHRN

بەندیخانەی ورمێ؛ گواستنەوەی لانیکەم دوو بەندکراو بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسی

بەگوێڕەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ ١٠ی ڕەشەمە / ٠٢.٢٩، لانیکەم دوو بەندکراوی تۆمەتبار بە "کوشتنی بە ئەنقەست" بەناوەکانی "حوسێن کەچنانلو" و "عەبدوڵلا محەمەدزادە" بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی ورمێ گواسترانەوە. ئەو دوو بەندکراوە لە بەندەکانی ٣-٤ و ڕاوێژکاریی بەندیخانەی ورمێدا بەسەریان دەبرد و تەمەنیان ٦٠ و ٧٠ ساڵ بوو. بەرپرسانی بەندیخانەکە بەو دوو بەندکراوەیان ڕاگەیاندووە کە ئەگەر تاوەکو سبەینێ ڕەزامەندیی...

زیاتر
شوبات 28, 2020

بەندیخانەی ورمێ؛ بەندکراوێک بە هۆکاری نادیار گیانی لە دەست دا و ٤ بەندکراوی بەگۆمانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کران

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە بەندکراوێک بەناوی "فەریق محەمەدی" کە لە دوو هەفتە پێش ئێستاوە بەهۆی نەخۆشیی ئاسم و دڵەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی بەندیخانە کرابوو، ئەمڕۆ ٩ی ڕەشەمە / ٠٢.٢٨ لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە. فەریق محەمەدی بەهۆی تاوەنگەلی پەیوەندیدار بە مادە سڕکەرەکان لە بەندیخانە بوو، ناوبراو سەرەتا بە بەندکردنی هەتاهەتایی سزادرابوو، بەڵام دوایە ئەو سزیە بۆ ٢٥ ساڵ بەندکران کەم کرابووەوە. سەرەڕای ئەوەی...

زیاتر
شوبات 11, 2020

دوایین ڕەوشی حوسێن عوسمانی، بەندکراوی سیاسیی کورد لە شەشەمین ساڵی بەندکرانیدا

"حوسێن عوسمانی"، بەندکراوی سیاسیی کورد شەشەمین ساڵی بەندکرانی ماوەی ٣٠ ساڵ سزاکەی لە بەندیخانەی ورمێذا تێپەڕ دەکات. ناوبراو بەهۆی چەندین نەخۆشییەوە پێویستیی بەردەوامی بە چاودێری پزیشکی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی گۆشارەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە تا ئێستا ڕێگەی پێنەدراوە بۆ دەرمان بنێردرێتە دەرەوە بەندیخانە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گوتی: "حوسێن عوسمانی لە ڕێکەوتی ٤ی ڕەشەمەی ١٣٩٢ / ٢٠١٤.٠٢.٢٣، بانگکرا بۆ دەزگای هەواڵگریی...

زیاتر

شارام کازێمیان پاش ٢٦ رۆژ لێکۆڵینەوە ڕەوانەی بەندیخانەی ورمێ کرا

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی لە ئەمڕۆ ١٢ی ڕێبەندان / ٠٢.٠١، "شارام کازێمیان" چالاکوانی مەدەنیی کوردی دەستبەسەرکراو پاش ٢٦ ڕۆژ لێکۆڵینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕەوانە کراوە. بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون، ناوبراو ڕۆژی ١٦ی بەفرانبار / ٠١.٠٦ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ورمێ دەستبەسەرکراوە. ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ "هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردستانی"ی وەک تۆمەتی ئەو چالاکوانە مەدەنییە ڕاگەیاندووە.

زیاتر
كانونی دووه‌م 30, 2020

حوسێن ئازەریون، هاوڵاتی کوردی دەستبەسەرکراو بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ڕەوانە کرا

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە ئەمڕۆ ١٠ی ڕێبەندان / ٠١.٣٠، "حوسێن ئازەریون"، هاوڵاتی دەستبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار پاش ٤ مانگ و ٢٠ ڕۆژ دەستبەسەرکران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ورمێ، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕەوانە کراوە. حوسێن ئازەریون لە ڕێکەوتی ٢١ی خەرماناندا / ٢٠١٩.٠٩.١١، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری پیرانشار دەستبەسەرکرابوو و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ورمێ گواسترابووەوە. بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی بە تۆڕی مافەکانی...

زیاتر
كانونی دووه‌م 30, 2020

دارا ڕەشیدی لە دەستبەسەرگەی ئەلمەهدی سپای ورمێ بۆ بەندیخانەی ئەو شارە گواسترایەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٧ی ڕێبەندان / ٠١.٢٧، "دارا ڕەشیدی"، هاوڵاتی کوردی خەڵکی سەردەشت پاش ٥٠ ڕۆژ دەستبەسەرکران لە دەستبەسەرگەی "ئەلمەهدی"ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گواسترایەوە. دارا ڕەشیدی ڕۆژی ١٨ی سەرماوەز / ٢٠١٩.١٢.٠٨ لە شاری مهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرابوو و پاشان گواسترابووەوە بۆ دەستبەسەرگەی "ئەلمەهدی"ی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ورمێ. ناوبراو بۆ ماوەی ٥٠ ڕۆژ...

زیاتر
كانونی دووه‌م 28, 2020

سێ هاوڵاتیی کورد لە ورمێ هەر یەکێکیان بە ٥ ساڵ بەندکردن سزادران

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، "کامران قاسمی"، "ئومێد سەعیدی" و "کەیهان ڕەشیدی"، سێ هاوڵاتیی کوردی دەستبەسەرکراو لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ئیسلامی ورمێوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "عەلی شەیخلو" بە تۆمەتی "ئەندامبوونی حیزبێکی کوردستانی" هەر یەکێکیان بە ٥ ساڵ بەندکردن سزادراون. کامران قاسمی، ئومێد سەعیدی و کەیهان ڕەشیدی نزیکەی ٤ مانگ پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرابوون و پاشان بەمەبەستی لێکۆڵینەوە گواستراوبوونەوە...

زیاتر
كانونی دووه‌م 22, 2020

ورمێ؛ سێ بەندکراوی سزادراو بە سێدارە گەڕێندرانەوە بۆ بەندەکانیان

سێ بەندکراوی سزادراو بە سێدارە (قەساس) کە ڕۆژی ڕابردوو لە بەندە جیاوازەکانی بەندیخانەی ورمێوە بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارە بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی ئەو بەندیخانەیە گواسترابوونەوە، گەڕێندرانەوە بۆ بەندەکانیان. سەرچاوەیەک لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ناسنامەی ئەو سێ بەندکراوەی "حەسەن شەوقی"، بەندکراو لە بەندی گەنجان، "عەباس ڕەزایی"، بەندکراو لە بەندی کرێکاران و "موحسن موستەفازادە"، بەنکراو لە بەندی ١-٢ ڕاگەیاندبوو. ئەو سێ بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی...

زیاتر
كانونی دووه‌م 21, 2020

سێ بەندکراو بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارە گواسترانەوە بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی بەندیخانەی ورمێ

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێ بەندکراوی سزادراو بە سێدارە بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزاکانیان گواستراونەتەوە بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی بەندیخانەی ورمێ. ناسنامەی یەک لەو بەندکراوانە "حەسەن شەوقی" تۆمەتبار بە "کوشتنی بەئەنقەست" و بەندکراوی بەندی گەنجانی بەندیخانەی ورمێ ڕاگەیەندراوە. ناسنامەی ئەو دوو بەندکراوەی دیکە کە لە بەندی ١-٢ و بەندی کرێکارییەوە گواستراونەتەوە هێشتا دیار نییە. ئەم هەواڵە بەردەوامیی هەیە...

زیاتر