خەیروڵڵا حەقجوویان ئارشیڤ - KHRN
چالاکی کوردی یارسان خەیروڵڵا حەقجوویان بە دانانی بارمتە لە زیندانی کرماشان ئازاد کرا
خەیروڵڵا حەقجوویان سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. ئەم ئەندامەی کۆمەڵەی ڕاوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسان لە ٧ی پووشپەڕدا بە تۆمەتی «سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکان و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران» بانگهێشتی بەردەم دادسەرای شاری سەحنە کرابوو و دوای ڕاگەیاندنی تۆمەتەکان ڕەوانەی زیندانی دیزڵئاوای کرماشان کرابوو. خەیروڵڵا حەقجوویان لە ساتەوەختی دەستبەسەربوونەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرامبەر تۆمەتەکان و دیاریکردنی بارمتەی قورسدا...
زیاترلە کرماشان خەیروڵڵا حەقجوویان درێژەی بە مانگرتنەکەی داوە و ئەندامانی کۆمەڵەی ڕاوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسانیش مانگرتنی بەکۆمەڵیان ڕاگەیاند
خەیروڵڵا حەقجوویان، ئەندامی کۆمەڵەی ڕاوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسان کە هاوکات لەگەڵ دەستبەسەربوون لە ٧ی پووشپەڕدا مانی لە خواردن گرتبوو، تا ئێستایش لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان درێژەی بە مانگرتنەکەی داوە. هاوکات بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆمەڵەی ڕاوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسان، ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەم کۆمەڵە مەدەنییە و هەندێ لە چالاکانی تری یارسان لەمڕۆوە بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر بۆ پشتیوانیکردن لە خەیروڵڵا حەقجوویان مانگرتنی بەکۆمەڵیان دەست پێ کردووە. چالاکێکی...
زیاترچالاکی کوردی یارسانی خەیروڵڵا حەقجوویان لە کرماشان دەستبەسەر کرا
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی پووشپەڕ، خەیروڵڵا حەقجوویان ئەندامی کۆمەڵەی ڕاوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسان، دوای بانگهێشتکران بۆ دادسەرای شاری سەحنەی کرماشان ڕەوانەی زیندانی دیزڵئاوای کرماشان کراوە. دەوترێت تۆمەتی «سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکان و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران» ڕووبەڕووی ئەم چالاکە سیاسی و مەدەنییە کراوەتەوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە، بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «ئاغای حەقجوویان لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی دادسەرادا لەسەر چالاکییە سیاسی و مەدەنییەکانی...
زیاتر