دوکتور بەختیار محەممەدزادە ئارشیڤ - KHRN

سێ هاووڵاتیی کورد لە دەستبەسەرگەی ئیلامدا بە دوورینەوەی لێوەکانیان مانیان لە خواردن گرت

ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ی خەرمانان (٤ی سێپتامبر) سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پارێزگای ئیلام بە ناوەکانی وەحید چاوەران، محەممەدحسەین حاسڵی و ناسر ڕەزایی ڕۆژێک دوای دەسپێکردنی مانگرتن لە خواردن لە دەستبەسەرگەی ناوەندیی ئیلامدا، لێوەکانیان دوورییەوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم سێ هاووڵاتییە کوردە کە لە رۆژی ڕابردوو ١٢ی خەرمانانەوە (٣ی سێپتامبر) لەگەڵ دوکتور بەختیار محەممەدزادە، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری دەڕەشاری ئیلام، وەک...

زیاتر

بانگهێشتکردن و دەستبەسەرکردنی دوکتور بەختیار محەممەدزادە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلامەوە

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی سێشەممە ٧ی خەرمانان (٢٩ی ئاگۆست) دوکتور بەختیار محەممەدزادە، هاووڵاتیی خەڵکی شاری دەڕەشاری پارێزگای ئیلام، دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام دەستبەسەر کراوە. ئەم هاووڵاتییە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە تەلەفۆن بانگهێشت کرابوو بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام و هێزە ئەمنییەکان داوایان لێ کردبوو ڕۆژی سێشەممە ٧ی خەرمانان (٢٩ی ئاگۆست) سەردانی ئەو دەزگا ئەمنییە...

زیاتر