دەستبەسەرکردنی زیندانیی سیاسیی پێشووی کورد ئارشیڤ - KHRN

كانونی دووه‌م 25, 2024

سەلمان ئەفرا، زیندانیی سیاسیی پێشوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەریوان دەستبەسەر کرا

ڕۆژی ڕابردوو سەلمان ئەفرا، زیندانیی سیاسیی پێشووی کورد، لە ماڵەکەی خۆی لە گەندی «نێ»ی مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٤ی ڕێبەندان (٢٤ی ژانڤییە) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سەلمان ئەفرا لە گوندی نێ و ئەم هاووڵاتییەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کردووە. تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتی...

زیاتر
كانونی دووه‌م 16, 2024

سەلاح عوسمانی، زیندانیی سیاسیی پێشووی کورد، لە پیرانشار دەستبەسەر کرا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سەلاح عوسمانی، زیندانیی سیاسیی پێشووی کوردی خەڵکی پیرانشار، لە ماڵەکەی خۆی لەم شارەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سەلاح عوسمانی لە شاری پیرانشار و ئەم هاووڵاتییەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی...

زیاتر