زاڵکردنی کەشی ئەمنی بەسەر شارەکانی کوردستاندا ئارشیڤ - KHRN

قورسترکردنەوەی کەشی ئەمنی لە شارە جیاوازەکانی کوردستاندا؛ ڕێگریکردن لە هاتوچۆی هاووڵاتیان بۆ سەقز لە لایەن سوپای پاسدارانەوە

لە کاتێکدا کە تەنها یەک ڕۆژ تا ساڵەهاتی گیانبەختکردنی ژینا ئەمینی و دەسپێکردنی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی ماوە، سەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە شارەکانی سەقز، مەهاباد، بۆکان، دیواندەرە، سنە، مەریوان، کامێران، ئەیوانی ڕۆژئاوا، جوانڕۆ، ئیلام و ئاودانانەوە باس لە جێگیرکردنی بەربڵاوی هێزەکانی یەکەی تایبەت و سوپای پاسداران لە شەقامە سەرەکییەکانی ئەم شارانەدا دەکەن. بە وتەی ئەم سەرچاوانە، ئەمڕۆ هەینی ٢٤ی خەرمانان (١٥ی سێپتامبەر) هێزەکانی...

زیاتر

زاڵکردنی کەشی ئەمنیی قورس بەسەر شارەکانی کوردستاندا دوابەدوای ڕەوانەکردنی بەربڵاوی هێزی سەربازی / بانگهێشتکردنی سەدان هاووڵاتی و چالاکی کورد بۆ دامودەزگا ئەمنییەکان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا

لە سەروبەندی ساڵڕۆژی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا و دوابەدوای ڕەوانەکردنی بەربڵاوی هێزەکانی یەکەی تایبەتی پۆلیسی ئینتیزامی و سوپای پاسداران بۆ شارەکانی ورمێ، بۆکان، مەهاباد، سەقز، دیواندەرە، سنە، مەریوان، کامێران، جوانڕۆ، کرماشان، شاباد، ئیلام و ئاودانان، کەشێکی ئەمنیی قورس باڵی بەسەر ئەم شارانەدا کێشاوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەزاران هێزی یەکەی تایبەتی پۆلیسی ئینتیزامی...

زیاتر