سادق مەحموودنژاد ئارشیڤ - KHRN

كانونی دووه‌م 2, 2024

سادق مەحموودنژاد، خۆپیشاندەری برینداری چاو، دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کرا

سادق مەحموودنژاد، یەک لەو خۆپیشاندەرانەی لە سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا لە پیرانشار چاوی پێکرا، دوای بانگهێشتکران لە لایەن بەشی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگوستەریی ئەم شارەوە دەستبەسەر کرا و بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران گوێزرایەوە بۆ زیندانی شاری نەغەدە. ئەم هاووڵاتییە پێشتر لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهابادەوە بە تۆمەتی «هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی» لە ڕێگای ئەندامبوونەوە لە حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا و «بانگەشەی دژ بە...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 30, 2023

سادق مەحموودنژاد، خۆپیشاندەری بریندار، سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا

سادق مەحموودنژاد، یەک لەو خۆپیشاندەرانەی لە سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا لە پیرانشار چاوی پێکرا، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهابادەوە بە تۆمەتی «هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی» لە ڕێگای ئەندامبوونەوە لە حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا و «بانگەشەی دژ بە حکومەت» بە گشتی سزای ٥ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا. ئەم هاووڵاتییە پێشتر و لە گەلاوێژی ئەمساڵدا (ئاگۆست) لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەریی دووی...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی ورمێ، شنۆ، پیرانشار و نەغەدە

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٥ پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی شوانە بابەکری، فەرهاد ئیسماعیلی، ئاسۆ قەلەندەری، ئەحەد تاهیری و سادق مەحموودنژاد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی ورمێ، شنۆ، پیرانشار و نەغەدە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنی نادیار. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو ١٣ی پووشپەڕ (٤ی جولای) هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی «کانی ڕەش»ی شنۆ بە ناوی شوانە بابەکری لە...

زیاتر